نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ڕوناکبیری گەلاوێژ دەستپێدەکات

19/11/2015    01:26

نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ڕوناکبیری گەلاوێژ دەستپێدەکات 


Têkst

سولی ئۆن وێب
 ئامادەکردنی: لاژە تەها 

بە دروشمی (بیرە بوێرەکان مەشخەڵی ڕۆشنگەرین) ۱۹ی ۱۱ی ۲٠۱٥ نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ڕوناکبیریی گەلاوێژ دەست بە چالاکیەکانی دەکات، لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

دەربارەی فێستیڤاڵی ئەمساڵی گەلاوێژ دکتۆر نەوزاد ئەسوەد بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند : "هەوڵ دەدەین گەلاوێژ ڕەنگدانەوەی ئەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان بێت، بیری بوێر بتوانێت ببێت بە مەشخەڵی ڕۆشنگەری، فکری داعشی لاببرێت بە فکری ڕۆشنگەری بە ئاڕاستەی ئاشتی، پێکەوە ژیان و گرنگیدان بە ئازادی تاك".

هەروەها وتی: "ئەمساڵ گەلاوێژ هەمەڕەنگترە لە ساڵانی پێشووی، و بەرهەمی زیاترمان دەبێت".

هاوکات ئەمساڵ ڕۆژێك تەرخانکراوە بۆ ژن و لێکۆڵینەوەی جێندەری، کە کۆمەڵێك نووسەری ژن لەو بوارەدا بەشداردەبن. هەروەها ڕۆژێك تایبەتە بە نووسەری کورد یەشار کەمال، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆمانەکانی، و دیالۆگی کلتووری کوردی ـ تورکی. و ڕۆژی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی فارسی و عەرەبی.

ئەمانە جگە لە پێشانگای کتێب، پێشانگای فۆتۆگرافی، پێشانگای شێوەکاری، ئێوارەی شیعری، شانۆیی حەللاج و فیلمی دیکۆمێنتاری.











هه‌والی زیاتر