بەرزکەرەوەیەکی دروستکراو بە خشت و شوشە

20/11/2015    13:06

بەرزکەرەوەیەکی دروستکراو بە خشت و شوشە  


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

بەرزکەرەوەیەکی دروستکراو بە خشت و شوشە بەشە دێرین وتازەکانی شارێکی کەتەلۆنی بە یەکەوە دەبەستێتەوە،
 ئەم بەرزکەرەوەیە دەکەوێتە شاری جیرۆنێلاوە لە ئیسپانیا، نوسێنراوە بە دیواری قەڵایەکی سەدەکانی ناوەڕاستەوە و نزیکەی 20 مەتر بەرزە و بەشە کۆن و نوێکانی شارەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، دیوارە خشتیە کونکونەکە ئاماژەیە بۆ لایەنە تەلارسازییە کۆنەکەی و دەیبەستێتەوە بە چواردەورەکەیەوە.
تەلارساز کارلس ئێنریک کە دانیشتوی شاری بارسێلۆنایە دیزانێکی دروستکردووە بە تێکەڵکردنی خشت و شووشە بۆ هاوسەنگی لە نێوان کۆن و تازەدا، بەرزکەرەوەکە دەکەوێتە بناری قەڵاکە و شارە کۆنەکە دەبەستێتەوە بە ناوچە نیشتەجێبوونە تازەکەوە کە بە رووباری لۆبریگەیت جیاکراونەتەوە. پێشتر شارە کۆنەکە بە پلیکانەیەکی لێژ و نارێک بۆی دەڕۆیشتیت، کە پەیوەندی نێوان دوو شارەکەی گران کردبوو، بەتایبەتی بۆ بەساڵاچوان و خێزانانی خاوەن منداڵ، بە دروستکردنی بەرزکەرەوەکە پەیوەندی نێوان دوو بەشەکە پەرەی سەند و بووە هۆی دووبارە چالاکردنەوەی گۆڕەپانێک کە دەکەوێتە بناری قەڵاکەوە.
کونکونی دیوارە خشتیەکان دەبێتە هۆی هەواگۆڕکێ لەناو بەرزکەرەوەکەدا و رێگە بە بەکارهێنەرانیشی دەدات کە سەیری چواردەوریان بکەن لە کاتی بەکارهێنانیدا.

کارلس ئێنریک دەڵێت " هەڵبژاردنی ئەم مادەیە دەگەڕێتەوە بۆ توانای فلتەرکردنی تیشکی رۆژ، کە کونکونی و رووناکی و هەواگۆڕکێ دەبەخشێت بە بەرزکەرەوەکە." لە کاتێکدا زۆربەی تەلارسازان هەوڵدەدەن بەرزکەرەوەکان بە مادەی دەستکرد و شووشە دیزاین بکەن، دیزاینەکەی ئێنریک گونجاوتر بوو بۆ شوێنەکە و دەشی سەلمێنێت کە تەنانەت توخمە کرداریە تەلارسازیەکانیش دەتوانن جەوهەری بن و لەگەڵ تەلارسازی کۆندا هەڵبکەن.



سەرچاوە: inhabitat.com




















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw