سێیەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکان لە دهۆک بەڕیوەدەچێت

30/11/2015    23:22

سێیەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکان لە دهۆک بەڕیوەدەچێت 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا



بەیانیی ئەمڕۆ ٣٠ی ١١ی ٢٠١٥ بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگاری دهۆک، سێیەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکان لەژێر ناونیشانی "به‌ره‌و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانی هاووڵاتیبوون و به‌هاكانى مه‌ده‌نیه‌ت" لەشاری دهۆک و لەنێو هۆڵی هۆتێل ڕیکسۆس دەستی بە کارەکانی کرد. بڕیارە کۆنفرانسەکە هەتا ٢ی ١٢ی ٢٠١٥ بەردەوام بێت و تیایدا ژمارەیەک سیمیناری تایبەت بە بواری ڕۆشنبیری و کتێبەخانە پێشکەش دەکرێت.

دەربارەی ئەم کۆنفرانسە، حەسەن عارف بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریی دهۆک بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم کۆنفرانسە ساڵانەیە و لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر ئەنجامدراوە و خولی سێیەمی کۆنفرانسەکە بۆ ئەمساڵ لە دهۆک ئەنجام دەدرێت کە تیایدا لە ڕۆژانی کۆنفرانسدا چەندین سیمیناری تایبەت پێشکەش دەکرێت."

جێی ئاماژە بۆکردنە ڕۆژانە لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا لە بەیانیان و ئێواران زنجیرەیەک سیمیناری تایبەت بە خوێندنەوە و کتێبخانە لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەران و مامۆستایانەوە پێشکەش دەکرێت.











هه‌والی زیاتر