شازاده‌ بچکۆل پڕفرۆش‌ترین ئەنیمەیشنی فه‌ڕه‌نسایە

05/12/2015    22:17

شازاده‌ بچکۆل پڕفرۆش‌ترین ئەنیمەیشنی فه‌ڕه‌نسایە 


Cînema

سۆلی ئۆن وێب

له‌م دواییانەدا له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نیمه‌یشنێکی نوێ له‌ کتێبی‌ ناودار‌ی "شازاده‌ بچکۆل"و له‌ نووسینی "ئانتوان دۆسنت ئێگزۆپری" بەرهەمهێنرا که‌ بووه‌تە پڕفرۆشترین ئه‌نیمه‌یشنی فه‌ڕه‌نسا له‌ جیهاندا. ئه‌م ئەنیمەیشنه‌ تاکو ئێستا 12.5 ملیۆن کۆپی فرۆشیی هه‌بووه‌‌.

ده‌رهێنه‌ی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌ "مارک ئاربۆن"ه‌ که‌ ئه‌نیمه‌یشنی "پاندا کۆنفۆکاره‌که"‌شی بەرهەمهێناوە. ئازبۆرن ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌ی به‌ هاوکاری "ئێریتا برینگۆل" فیلمنامه‌نووس و "باب پرسێشت" نووسیوه‌.

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ناوداره‌ بۆ دروستکردنی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌ له‌ هەردوو شێوازی ئه‌نیمه‌یشنی کامپیۆتری و ستاپ مۆشن سوودی وەرگرتووە.





هه‌والی زیاتر