پڕفرۆشترین ڕۆمانی 2015 ئێستا بە زمانی کوردی بەردەستە

13/12/2015    14:57

پڕفرۆشترین ڕۆمانی 2015 ئێستا بە زمانی کوردی بەردەستە 


Têkst

 سۆلی ئۆن وێب

  ڕۆمانی "کوشتنی باڵنده‌ی لاساییکه‌ره‌وه‌" له‌ نووسینی هارپه‌ر لی به‌ وه‌رگێڕانی لۆنا دڵشاد مه‌ریوانی کراوه‌ته‌ کوردی و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌که‌ که‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ست خوێنه‌ری کورد.
 هارپه‌ر لی له‌ ساڵێ ۱۹۲۶ی زاینی له‌ ڕۆژئاوای ئیاله‌تی ئالاباما له‌ دایک بووه‌ و دوای ته‌واکردنی زانکۆ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ باڵاخانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک ئیش ده‌کات، تاکوو ڕۆمانی "کوشتنی باڵنده‌ی لاساییکه‌ره‌وه‌"که‌ به‌ چاپ ده‌سپێرێت، ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ناوبانگێکی زۆر بۆ هارپه‌ر لی پێکدێنێت و تاکوو ئه‌مڕۆ بۆ ٦۰ زمانی زیندووی جیهان وه‌رگێڕدراوه‌ و زیاتر له‌ ٤۰  ملیۆن به‌رگی لێفرۆشراوه‌.
 ڕۆمانه‌که‌ له‌ زمانی کچێک به‌ناوی سکات فینچ-ه‌وه‌ ڕه‌وایه‌ت ده‌کرێت که‌ کچی پارێزه‌رێکی سپی پێسته‌ و باوکی ئه‌م کچه‌ هه‌ر هه‌موو ژیانی خۆیی بۆ داکۆکی کردن له‌ داد ته‌رخان کردووه‌. 
باوکی سکات پارێزه‌ری میرمنداڵێکی ڕه‌ش پێسته‌ که‌ تاوانبار کراوه‌ به‌ ده‌ست درێژی کردن به‌ کچێکی سپی پێست، له‌م ڕۆمانه‌دا نابه‌رابه‌ی نێوان چینه‌کان و کێشه‌ی نژادپه‌ره‌ستی به‌ وردی باسی لێکراوه‌. ناوی ڕۆمانه‌که‌ش له‌م جێگه‌ له‌ ڕۆمانه‌که‌ گیراوه‌ که‌ باوکی سکات تفه‌نگێکی ساچمه‌یی بۆ منداڵه‌کانی ده‌سێنێت، به‌ڵام پێیان ده‌ڵێت که‌ هه‌رگیز باڵنده‌ی لاسایکه‌ره‌وه‌ی پێمه‌کوژن چون گوناحی  هه‌یه‌.
 شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۵دا دووباره‌ بووه‌وه‌ته‌وه‌ به‌ پڕفرۆشترین ڕۆمانی ساڵی ئه‌مریکا و هه‌ر ئێستایه‌کێکه‌ له‌ 10 یه‌که‌م کتێبی پڕفرۆشی جیهان. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ ساڵی ۱۹٦۰ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵی ١٩٦٦ زاینی خه‌ڵاتی پۆلیتزری بۆ هارپه‌ر لی مسۆگر کردووه‌. ڕۆمانه‌که‌ له‌ لایه‌ن لۆنا دڵشاد مه‌ریوانی و به‌ زمانێکی ره‌وان بێژانه‌ و ئاسان کراوه‌ته‌ کوردی و له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌ندێشه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوە.













     

هه‌والی زیاتر