بنیاتنانەوەی مێژووی کۆن و نوێ لە جیهانی ئێستادا

15/12/2015    14:09

بنیاتنانەوەی مێژووی کۆن و نوێ لە جیهانی ئێستادا 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

هونەرمەندی ئێرانی شیرین ئەبیدینارد دروستکەری نێوان ساتەکانی زەمەنی جیاوازە وەک مێژوو لە کۆنتێکستی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ لە کارەکانیداو هەروەها دیمەنی سروشتی و پەیکەر و بیناسازی رۆڵێکی کاریگەر و دیاری هەیە .
زەوی و ئاسمان ژینگەو شار بابەتی گرنگن بۆ شیرین کە دەبێت کاری لەسەر بکات و دەرئەنجامی هەبێت لە کارەکانیدا .
لەم کارەیدا لە رێگەی وێنە دانەوەوە لە ئاوێنەدا جەخت لەسەر گرنگی پێدانی جێگیر کردن و بایەخی گەورەکردنی هێزو رووناکی دەدات کە هەندێکجار ناتوانین بەدەستی بهێنین.
لە کۆنتێکستی بیناسازی نوێدا و کاریگەر بە منارەی بابل و بنیاتی بە کەرەستەی نوێ، بنیاتنانەوەی مێژووی کۆن و نوێ لە جیهانی ئێستادا.
کارەکە گفتوگۆیەکی نێوان مرۆڤ و ژینگەیە لە وێنای گۆرانکاری بەردەوامدا، سەبارەت بە رێکخستنەوەی شار و رێکخستن و کارلێکردن لەگەڵ وێنەو جوڵەی جیاواز و بەریەککەوتنی خەڵک .
کاتێکیش دەیانخەیتە کۆنتێکستی ژینگەوە گۆرانکاری روودەدات لە نێوان جوڵەو کاتی کەشی ئێستایدا.
















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ