تاران: زنجیرە کۆڕێک بۆ ئەدەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسی ئەدەبی کوردییش دەکرێت

28/12/2015    14:02

تاران: زنجیرە کۆڕێک بۆ ئەدەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسی ئەدەبی کوردییش دەکرێت 


Têkst

سلی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا



لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران زنجیرەیەک کۆڕ و گفتوگۆی ئەدەبیی تایبەت بە ئەدەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکدەخرێت و دوو مانگ دەخایەنێت. لەو زنجیرە کۆڕەدا وەرگێڕێکی کوردیش بەشدارە و دوو بابەت دەربارەی ئەدەبی کوردی پێشکەش دەکات.

مەریوان هەڵەبجەیی نووسەر و وەرگێڕی کورد، لەو زنجیرە کۆڕەدا بە دوو بابەت دەربارەی دەستپێکی چیرۆک لە ئەدەبی کوردیدا، هەروەها بابەتێکی دەربارەی ڕۆمانی "حەسار و سەگەکانی باوکم"ی شێرزاد حەسەن بەشداریی دەکات.


دەربارەی ئەو زنجیرە کۆڕە وەرگێڕ مەریوان هەڵجەیی بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "یەکەمین کۆڕ لەو زنجیرە کۆڕە کە من بەشدارییم تێداکرد، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بوو کە سێ کاتژمێری خایاند و تیایدا من لەسەر ئەدەبی کوردی و دەستپێکی چیرۆک لای جەمیل ساییب و ئەحمەد موختار قسەمکرد، تا گۆڤاری گەلاوێژ و چلەکان، هەروەها لەسەر گرنگیی گۆڤاری گەلاوێژ و ئیبراهیم ئەحمەد و ژانی گەل، و دواتریش حسێن عارف دوام."

وتیشی: "هەمان ڕۆژ ڕەخنەگری ئێرانی ڕەزا عامری، لە ڕوانگەی دیریداوە شیکاریی بۆ ڕۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی کرد، بڕیاریشە لە زینجیرە کۆڕەکانی داهاتوودا بابەتێکی تر پێشکەش بکەم دەربارەی (حەسار و سەگەکانی باوکم) قۆناغێکی نوێ لە ڕۆمانی کوردیدا."






هه‌والی زیاتر