پرۆژەیەک بۆ ئەو کەسانەی حەز بە بواری وەرگێڕان دەکەن

28/12/2015    14:39

پرۆژەیەک بۆ ئەو کەسانەی حەز بە بواری وەرگێڕان دەکەن 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، پرۆژەی وەرگێڕان ڕادەگەێنێت، لەم پرۆژەیەدا ستافی غەزەلنووس هاوکاریی تەواوی ئەو وەرگێرانە دەکەن کە خوازیارن کاری وەرگێڕان بکەن. ئامانج لەم پرۆژەیەیش هاوکاری کردنی وەرگێڕە تازەکانە و پێگەیاندنی زیاتری تواناکانیانە.

ناوەندی غەزەلنووس دەربارەی ئەم پرۆژەیە لە وێب سایتی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە: "پرۆژەی وەرگێڕان پرۆژەیەکی تازەی ناوەندی غەزەلنووسـە، کە ئامانج لێی پێگەیاندن و هەوڵدانە بۆ هاوکاریکردنی وەرگێڕی تازە و سەرخستنی تواناکانیان. ناوەندی غەزەلنووس بە ئەرکی خۆی دەزانێت، لە دیاریکردنی کتێب، تا پێداچوونەوەی زمان و ڕێنووس و چاپکردنیشی، هاوکاریی وەرگێڕە تازەکان بکات. ئەوەی لەم پرۆژەیەدا بە دەست دێت، وەرگێڕانی چەندین کتێبی تازەیە لە (هەموو بوارەکان)ـدا، تا خوێنەرانی کورد هەڵبژاردنی باشتر و زیاتریان هەبێت لە خوێندنەوەدا."


غەزەلنووس قۆناغ بەقۆناغ کار لەگەڵ وەرگێرەکان دەکات، بەم شێوازانەی خوارەوە:


- هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی بوارێک بۆیان
- دیاریکردنی کتێبێک بۆ وەرگێڕان
- پێداچوونەوە و ڕێنووسکردنی کتێبەکە لە لایەن ڕێنووسکارانی ناوەندەکەمانەوە
- چاپکردنی کتێبەکە بە دیزاین و کوالیتییەکی بەرز



ئەوانەی خوازیارن لە بواری وەرگێراندا کار بکەن دەتوانن پەیوەندی بە ناوەندی غەزەلنووسەوە بکەن



هه‌والی زیاتر