چۆن بە سادەترین کەلوپەل داهێنەرانە بیر دەکەیتەوە

05/01/2016    15:16

چۆن بە سادەترین کەلوپەل داهێنەرانە بیر دەکەیتەوە 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب
لە ئینگلیزییەوە : سرور محەمەد

هونەرمەند جێسوسۆ ئۆرتیز Jesuso Ortiz بە شێوەیەکی زۆر ناوازەو زیرەکانە  کەلو پەل و پێداویستیەکانی  ڕۆژانە  لە ناو نیگارەکانیدا بەکا ر دەهێنێت. ئەم هونەرمەندە بە توانا ئیسپانییە ئامرازی وەک قۆپچە و  گوڵ و تۆپی ڕیشەو زۆر  شتی تر دەهێنێت و  زۆر بە داهێنەرەرانە لەگەڵ وێنەکانی خۆیدا یەکیان دەخات.  ئەمەش وادەکات  کەکەلو پەلەکان بەجۆ رێک ببینرێن زۆر جیا واز و دوور لە مەبەستی تایبەتی خۆیان، وە بە شێوەی قوماش و ماسی و پەڕ و زۆر شتی تر بێنە بەرچاو.  ئۆرتیز سەرنجی بینەر زۆر خێرا ڕادەکێشێت بۆ کارەکانی بەهۆی  گۆڕینی مەبەستی  بەکارهێنانی شتومەکەکانەوە.
یەکخستنی ئەم کەل و پەلە سێ دووریانە لەگەڵ نیگا رە کێشراوەکان  دەبێتە هۆی دروستکرد نی باڵانسێک لەگەڵ  ڕەنگە چالاکەکان و وردەکارییە زەقەکان و  پێکهاتە سەرنجڕاکێشەکان. وە ئەم تێکهەڵکێشانانە  تا ڕاددەیەکی زۆر سادە ئەنجامدراون و کاری ئاڵۆزنین، لەبەر ئەمە نیشاندانەکانی ئۆرتیز زۆر نوێ و هاوچەرخ دەردەکەون و بە شێوەیەکی سادە مانایەکی زۆر دەبەخشن.
 
سەرچاوە: mymodernmet


























هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز