کێ خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب دەباتەوە

10/01/2016    21:28

کێ خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب دەباتەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ئەمشەو خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب دابەش دەکرێن کە تیایدا خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، ئەکتەر، سیناریۆ و چەندینی تر دابەشدەکرێن. 

کێ خەڵاتەکان دەباتەوە؟ کێ پێویستە خەڵاتەکان بباتەوە؟ چ براوەیەک شەوەکە دەکاتە شەوێکی سەرنجڕاکێش؟ لێرەدا پێشنیاری خۆمان دەخەینەڕوو. 






باشترین فیلمی درامیی: 
فیلمی Spotlight ی دەرهێنەر Tom McCarthy خەڵاتەکە دەباتەوە.

باشترین فیلمی موزیکاڵ یان کۆمیدیی: 
فیلمی The Big Short خەڵاتەکە دەباتەوە بەڵام فیلمی Spy و The Martian شایەنی ئەوەن کە خەڵاتەکە بەدەستبهێنن.





باشترین ئەکتەری کوڕ لە فیلمی درامیدا: 
لیۆناردۆ دیکاپریۆ خەڵاتەکە دەباتەوە. 

باشترین ئەکتەری کچ لە فیلمی درامیدا: 
بڕای لارسۆن لە فیلمی Roomدا خەڵاتەکە بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئەلیشا ڤیکاندەریش لە فیلمی The Danish Girl ئەگەری گەورەی هەیە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.





باشترین دەرهێنەر: 
ڕیدلی سکۆتی دەرهێنەری The Martian خەڵاتەکە دەباتەوە. تۆم مەکارسیی دەرهێنەری Spotlight یش ئەگەری گەورە هەیە بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە.

هه‌والی زیاتر