ئاڵای بێ وڵات لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای دۆکومێنتەری جیهانیدایە

10/01/2016    22:57

ئاڵای بێ وڵات لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای دۆکومێنتەری جیهانیدایە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی" لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای دیکۆمێنتاریی جیھان" لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" لە ئەمەریکا نمایش دەکرێت.

فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" A Flag Without a Country لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی پارێزگاریی ھەولێر کە لە لایەن کۆمپانیای "مژ فیلم"ەوە ئامادەکراوە، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای دیکۆمێنتاریی جیھان" لە نێوان ١١ فیلمی دیکە لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" Sundance کە یەکێکە لە گەورەترین گۆڕەپانەکانی فیلمە سەربەخۆکانی جیھان لە وڵاتی ئەمەریکا دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.






لە ڕاستیدا ئەوە بۆ یەکەمین جارە کە فیلمێکی کوردیی لە بەشی سەرەکیی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری دەکات.
 
ھەر فیلمێک کە بچێتە ناو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس"ەوە شانسی ھەڵبژاردنیی لە خەڵاتەکانی سینەمایی ئەکادیمیای "ئۆسکار" یەگجار زۆرە و بۆ ساڵی ٢٠١٦، لە لایەن سینەماکارانی سەرتاسەری جیھانەوە ١٢ ھەزار و ٧٩٣ فیلم بۆ نوسینگەی ئەم فیستیڤاڵە لە وڵاتی ئەمەریکا ڕەوانە کرابوو.





فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" یەکێکە لە گرینگترین ڕووداوە فەرھەنگی و ھونەرییەکان کە ھەموو ساڵێک لە مانگی جەنیوەریدا لە ویلایەتی یۆتا لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت و گرینگترین فیستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

ئەم فێستیڤاڵە لە درێژایی ساڵانی بەڕێوەچوونی خۆیدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە تیشک خستنەسەر سازکردنی بەرھەمەکانی فیلمسازانی ناوچەییدا ھەبووە کە لە دەرەوەی سیستەمی ھۆلیووددا سەرقاڵی کارکردنن. "ڕابێرت ڕادفۆرد" ئەکتەر و دەرھێنەری ناوداری سینەمای جیھان سەرۆکی ئەم فیستیڤاڵەی لە ئەستۆدایە.

فیلمەکانی زۆربەی فیلمسازانی ناوداری جیھان، لەوانە: "کۆئینتین تارانتینۆ"، "ئێسیوێن سوودێربێگ"، "جیم جارمووش" و "کۆوین ئێسمیت" بۆ یەکەمین جار، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" نمایشکران و ناوبانگیان دەرکرد.

سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" بە ئامادەبوونی ١٢٠ فیلم لە سینەماکارانی ٣٧ وڵاتی جیھان کە ڕێژەی ٩٨ بەرھەم لەوانە بۆ یەکەمین جارە کە لە ئاستی جیھاندا نمایش دەکرێن، لە چەندین بەشی جۆراوجۆریی پێشبڕکێ، لەوانە: بەشی "فیلمە چیرۆکییەکانی ئەمەریکی"، بەشی "فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی ئەمەریکی"، بەشی "فیلمە چیرۆکییەکانی سینەمای جیھان" و ھەروەھا بەشی "فیلمە دیکۆمێنتاریی سینەمای جیھان" لە ڕۆژانی ٢١ تا ٣١ی جەنیوەری ٢٠١٦ لە شاری "پارک سیتی" لە ویلایەتی یۆتا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت و ڕچەشکێنانی سینەمای سەربەخۆ، لەوانە: "ویت ئێستیلمێن"، "تاد سۆلۆندز" و "ئێسپایک لی"یش بە نوێترین بەرھەمەکانی خۆیان لەم خولەی فیستیڤاڵدا ئامادەدەبن.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw