سەرکەوتنی فیلمێکی کوردی لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئیسپانیا

23/01/2016    17:46

سەرکەوتنی فیلمێکی کوردی لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئیسپانیا 


Cînema

سولی ئۆن وێب

 کورتە فیلمی لانک (بێشکە) لە دەرهێنەری زانیار لوتفی و وەبەرهێنانی حەوزەی هونەری شاری سنه‌ توانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی شازدەیەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سالاسی ئیسپانیا وەدەست بێنێت.
ئەم فستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٩٩و بۆ پشتیوانی لە هونەرمەندان هەر ساڵ لە شاری بورگسی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت. کۆتایی شانزدەیەمین خولی ئەم فستیڤاڵە ١٦ی ژانڤییە بەڕێوە چوو کە خەڵاتی باشترین کورتە فیلم و لەوحەی دیپلۆمای فستیڤاڵەکە بە فیلمی "لانک" بە دەرهێنەری زانیار لوتفی بەخشرا.
زانیار لوتفی خوێندکاری ماستەری سینەما و بەرپرسی بەشی هونەرە وێنەییەکانی حەوزەی هونەری سنه‌یە کە تاکوو ئێستە ٤ کورتە فیلم و فیلمێکی بەڵگەیی بەرهەم هێناوە و هەروەها کامێراوانی و ئیدیتی زیاتر لە ٣٠ فیلمی کورت و درێژی لە ئەستۆ بووە.شایانی باسە کە هه‌ر لە شاری سنه‌وه‌ کورتە فیلمی "ماسی"یش لە دەرهێانی سامان حسەین‌ پوور بۆ بەشداری کردن لە بەشی کێبەرکێی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئەقیانووس" لە سانفرانسیسکۆ وەرگیراوە.


هه‌والی زیاتر