دووەمین دیداری شاعیری کورد ئەحمەد موختار جاف لە شاری هەڵەبجە

04/02/2016    21:58

دووەمین دیداری شاعیری کورد ئەحمەد موختار جاف لە شاری هەڵەبجە 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٤ی ٢ی ٢٠١٥ دووەمین دیداری شاعیری کورد ئەحمەد موختار جاف لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە تیایدا چەندین وتار و بابەتی تایبەت بە شاعیری ناوبراو پێشکەش کرا.


چالاکییەکانی دووەمین دیداری ئەحمەد موختار جاف، لە دوو پانێل پێکهاتبوو. لە پانێلی پێشنیوەڕۆی دیدارەکەدا، وتاری هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجەوە و پارێزگای هەڵبەجە و وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان  پێشکەش کران، هاوکات چەند چالاکییەکی دیکە پێشکەش کران و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بنەماڵەی ئەحمەد موختار جاف.

هەروەها لە پانێڵێ پاشنیوەڕۆی دیدارەکەدا، ژمارەیەک لێکۆڵینەوە لەسەر شاعیر پێشکەش کران کە بیریتیبوون لە: (موختارێک لەعەشق) لەلایەن ئەکرەمی میهرداد، (ئەحمەد موختارجاف وەک تایپێک لە رۆشنبیر) لەلایەن لهۆن قادر، (ئەحمەد موختارجاف تەنها شاعیر ...) لەلایەن ئاوات حسێن و (ئەحمەد موختارجافی ئێمە دڵ و گیانی بەیار و نیشتیمان دۆراند.) لەلایەن هەمایۆن صاحیب.

جێی ئاماژەبۆکردنە لەکۆتایی دیدارەکەدا خەڵاتی ڕیزلێنان بەسەر هەریەک لەلێکۆڵەران و نوێنەری ئەنجومەنی رێکخراوەکانی هەڵەبجەدا دابەشکرا.
















وێنەکان: ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجە

هه‌والی زیاتر