شەش کتێبی نوێ لە غەزەلنووس بڵاوکرایەوە

06/02/2016    21:41

شەش کتێبی نوێ لە غەزەلنووس بڵاوکرایەوە 


Têkst


سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: لاژە تەها

دوێنێ هەینی، ٥ی فێبریوەری ۲٠۱٦،  مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ٦ کتێبی نوێی غەزەلنووس، بە ئامادەبوونی نوسەر و وەرگێڕەکان، کە ناساندنیان بۆ کتێبەکان کرد، بەڕێوەچوو. 

لیستی کتێبە نوێیەکان:
۱ـ زەنگەکانی ڕۆما/ جان دۆست، وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیل (بەرگی دووەمی عەشیقی وەرگێڕ)
۲ـ ساڵانی هەورین/ عەلی ئەشرەف دەروێشان، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
۳ـ تاوانی شافیعی/ زەکەریا ئوزوون، وەرگێڕانی هۆشمەن جەلال.
٤ـ تاوانی سیبوەیهی/ زەکەریا ئوزوون، وەرگێڕانی خەسرەو مەحمود میراودەلی.
٥ـ ماڵە ئەندەلوسییەکە/ واسینی ئەلئەعرەج، وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیل.
٦ـ دارستانی ونبوو/ ڕافائێل ئەلبێرتی، وەرگێڕانی بورهان عەتار.
هەروەها 
۷ـ دکتۆر جیکڵ و مستەر هاید/ ڕۆبێرت لویس ستیڤینسۆن، وەرگێڕانی جەبار سابیر (دەزگای ڕۆنان)

جێگای ئاماژە پێکردنە، ناوەندی غەزەلنووس، بڕیارە لە کۆتایی مانگی ۳ دا کۆمەڵێك کتێبی نوێی دیکە بڵاوبکاتەوە لەپاڵ چالاکییە کلتورییە بەردەوامەکانیدا.

فۆتۆ: لاژە تەها




















هه‌والی زیاتر