گۆڤارێکی تایبەت بە شانۆ

24/03/2016    18:54

گۆڤارێکی تایبەت بە شانۆ 


Şano


سولی ئۆن وێب
لاژە تەها


"ستەیج" ناوی گۆڤارێکی تایبەتە بە شانۆ، بڕیارە لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا ژمارەی یەکەمی بڵاوببێتەوە.
ئەم گۆڤارە لەلایەن دەزگای ئایدیا چاپدەکرێت، لەلایەن پێشڕەو حوسێن و داستان بەرزان سەرپەرشتی دەکرێت.

داستان بەرزان دەربارەی "ستەیج" بۆ سولی ئۆن وێب دەدوێت: "ئەم گۆڤارە هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی‌ کۆمەڵێک بابەتی‌ تیۆریی و ڕەخنەیی و تێکستی‌ شانۆیی، بەو مەبەستەی‌ بتوانین لە ڕێگەی‌ ئەم ستەیجەوە پڕێک لەو سەرچاوە گرنگانەی‌ کە تاکو ئێستاش بە فێرخوازان و ئارەزوومەندانی‌ بواری شانۆ نەگەیشتوون، یاخود ئەگەریش هەبن کەم و کوڕن و کەمترین ڕێوشوێنی‌ زانستییان تێدا گیراوەتەبەر بگەیەنرێتە دەست خوێنەران."

وتیشی: "کە تاکو ئەم ساتەش یەکێک لەو کێشانەی‌ شانۆی ئێمەی‌ پێوە گیرۆدەیە نەبوونی‌ کەسانی‌ تیۆریی و وەرگێڕی‌ تایبەتمەندە لە بواری شانۆدا، ئەگەریش هەبن، کەمن و لە چەند هەوڵێکی‌ تاکەکەسی تێپەڕناکەن،  ئەمەی‌ ئێمەش کردوومانە درێژە پێدەری‌ ئەو هەوڵانەیە، بەڵام ئەگەر بۆمان کرابێت ئەکادیمییانەتر و پیشەمەندانتر کارمان کردووە و لە داهاتووشدا ئەگەریش بواری بەردەوامیمان بۆ بڕەخسێت هەوڵی تەواوی‌ خۆمان دەدەین کە بابەتەکان شایەنی‌ خوێندنەوەبن و سوودبەخش بن و لە هەمان کاتدا دووربن لە هەندێک هەڵە و پەڵە کە پێشتر لە دونیای‌ شانۆیی ئێمەدا هەبوون، ئەم ژمارەیەمان وەک یەکەمین هەنگاو لێوەربگرن، چونکە خەونمانە لە شێوازی‌ دیکەدا ئەم پڕۆژەیە درێژە پێبدەین."


هه‌والی زیاتر