دەزگای سەردەم و رۆژی جیهانی شانۆ

27/03/2016    22:03

دەزگای سەردەم و رۆژی جیهانی شانۆ  


Şano

سولی ئۆن وێب


شەهرام ڕەسوڵ
 
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کە لە ساڵی ١٩٩٨ز لە لایان شاعیری نەمر شێرکۆ بێکەس و کۆمەڵێ لە هاوەڵانی لە سلێمانی  دامەزراوە. ساڵانە کتێبگەلێکی زۆر لە بوارەکانی  فەلسەفە و فیکر و زانست و هونەر و ئەدەبدا  چاپ و بڵاو دەکاتەوە ئەمە وێرای بڵاوکردنەوەی  ژمارەیەکی زۆریش لە گۆڤار  (بۆ نموونە  زانستی سەردەم – ئەدەی سەردەم – منداڵی سەردەم – ئایندە – ڕۆڤار – سەردەم) ، وەهەرەوەها چالاکی جۆراو جۆریتریش. 
یەکێکیتر لەو چالاکیانەی کە دەزگای سەردەم ساڵانە بە گروتینێکی زۆرەوە ئەنجامیدەدات یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی شانۆیە، بە بۆنەی  یادەکەوە سەردەم کۆمەڵێ دەقی شانۆیی و لێکۆڵینەوەی شانۆیی چاپ و بڵاو دەکاتەوە کە وەک نەریتێکی ساڵانەی لێهاتووە ڕۆشنبیران و شانۆکاران بە تامەزرۆیەکی زۆرەوە ساڵانە چاوەرێی ئەم بەرهەمانەی دەزگاکە دەکەن کە سەرجەمیان لە دەقە بەناوبانگەکانی شانۆیی جیهانین، ئەمساڵیش دەزگای سەردەم وەک ساڵانیتر ژمارەیەک کتێبیتر دەخاتە بەردەستی ئارەزوومەندانی شانۆ کە ئەمانەن : دیمەنێک لە پردەکەوە – هەموو کوڕەکانم – مەرگ لە دەرگا دەدات – جەنگستان – سێ شانۆنامەی کورت – کۆی شانۆنامەکانی سارا کەین – کتێبەکانی شانۆ لەنێوان تیۆر و پراکتیکیدا – ڕۆنانی درامایی – شانۆی سەکۆ . 
دامەزراوەی نێودەوڵەتی شانۆ کە دامەزراوەیەکی سەر بە رێکخراوی(UNESCO)یە لە ساڵی ١٩٤٨ز دا دامەزراوە ، ئەم دامەزراوەیە ٢٧/٣ی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی شانۆ دیاری کردووە لە ساڵی ١٩٦١ز یەوە. 























هه‌والی زیاتر