كۆی شانۆنامەکانی سارا کەین بۆ کوردی

27/03/2016    23:22

كۆی شانۆنامەکانی سارا کەین بۆ کوردی 


Şano

سولی ئۆن وێب
لاژە تەها


لە ڕۆژی جیهای شانۆدا، ۲۷ ی ۳ی هەموو ساڵێك، دەزگای سەردەم بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە زنجیرەیەك کتێبی شانۆیی بڵاودەکاتەوە. 


 
لەم ساڵدا كۆی شانۆنامەکانی سارا کەین لەلایەن چیرۆكنووس و وەرگێڕ باران لە سویدییەوە وەرگێڕاوە، ئەمڕۆ دەزگای سەردەم لە دوو توێی ٥ کتێبدا خستییە بەر دیدەی خوێنەران.


باران، دەربارەی هۆکاری هەڵبژاردنی کۆی بەرهەمەکانی سارا کەین بۆ وەرگێڕان، بە سولی ئۆن وێبی وت: "گرنگی و سەرنجڕاکێشی خودی کارەکان و ئەوەش کە لە ناو کورددا (سارا کەین) زۆر ئاشنا نەبوو، وایانکرد بڕیاری بە کوردی کردنی سەرجەم شانۆنامەکان بدەم."



هەروەها لەبارەی تایبەتمەندی ئەم دەقانە و ئەوەی جیایان ئەکاتەوە لە دەقی نوسەرانی تری دونیا، ڕایگەیاند: "سارا کەین یەکێکە لە دیارترین شانۆنووسانی نەوەدەکان و خاوەن شێوازی تایبەتی خۆیەتی، ئەو بە کارکردنی لەسەر بابەتگەلی یاخی، هەستیار، سیاسی، تووندوتیژ و دەروونیی.. توانیویەتی ڕووانگەی ئەوە بگۆڕێت کە دەتوانرێت چی لەسەر ستەیج نمایش بکرێت و نوێگەری لە ئەدەبی شانۆدا بکات."


بەرهەمە وەرگێڕاوەکانی سارا، لەلایەن بارانەوە:
۱ـ تەقینەوەکان
۲ـ ئەڤینی فایدرا
۳ـ ڕزگاربوو
٤ـ تینووێتی
٥ـ شێتەکەی سەعات ٤:٤۸




هه‌والی زیاتر