وەزیری دەرەوە جۆن کێری خەڵاتی ژنانی بوێری نێودەوڵەتی دەکات

29/03/2016    12:15

وەزیری دەرەوە جۆن کێری خەڵاتی ژنانی بوێری نێودەوڵەتی دەکات 


Têkst

سولی ئۆن وێب

جێگری سەرۆک جۆی بایدن  پەیامێک لە بۆنەی بەخشینی خەڵاتەکەیا پێشکەش دەکات

لەمەراسیمێکدا کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا, وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کێری خەڵاتی ساڵی ٢٠١٦ ی وەزیری دەرەوە بۆ ژنانی بوێری نێودەوڵەتی دەبەخشێت. 

دوابەدوای مەراسیمەکە,جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جۆی بایدن ووتارێک پێشکەش دەکات لە  فۆریومێک لە وەزارەتی دەرەوە بۆ پیشاندانی گرنگی ڕێزلێنان لە نزیکەی ١٠٠ ژن لە٦٠ وڵاتی جیاواز لەماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا. لە فۆریومەکە پانێڵ و سیمینیار پێشکەش دەکرێت بۆ پیشاندانی ئەوانەی لەڕابردوو و ئێستادا خەڵاتیان بەدەستھێناوە, ھەروەھا ووتارێک لەلایەن ئەدمیراڵ میشێڵ ھاواردەوە پێشکەش دەکرێت, کەیەکەم ژنە پلەکەی بۆ ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرە بەرزکرابێتەوە, وە یەکەم ژنی ئەفەریقی-ئەمەریکیە کە پلەی ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرەی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەدەستھێنابێت, ھەر لە فۆریۆمەکە نمایشێک لەلایەن ھونەرمەند سۆنیتا ئەلیزادە وە پێشکەش دەکرێت.

بەشێوەیەکی ساڵانە, خەڵاتی وەزیری دەرەوە بۆ ژنانی بوێری نێودەولّەتی ڕێز لەو ژنانە دەگرێت لەسەرانسەری جیھاندا کەوا بوێریەکی بێوێنەو ڕابەرایەتیان تۆمارکردووە لەداکۆکیکردن لە ئاشتی و دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری و تواناسازی ژنان سەرەڕای ھەبوونی مەترسی کەسی لەسەریان لەزۆربەی کاتەکاندا.
لەناو خەڵاتکراوەکان دکتۆرو چالاکوانێکی ئێزیدی  ھەیە بەناوی دکتۆر نەغەم نەوزاد حەسەن.

کورتەیەک لەسەر دکتۆر نەغەم نەوزاد حەسەن, وەرگری خەڵاتی ژنانی بوێری جیھانی بۆ ساڵی ٢٠١٦

دکتۆر نەغەم, چالاکوان و دکتۆرێکی ئێزیدیە کار بۆ چارەسەرکردنی ژنان و کچانی قوربانی دەستی داعش دەکات.
لەکاتی تەواوکردنی خوێندنە پزیشکیەکەیەوە لە زانکۆی موسڵ لەساڵی ٢٠٠٢ ەوە, دکتۆر نەغەم ژیانی خۆی بۆ یارمەتیدانی ژنان و کچان و بەھێزکردنی کۆمەڵگاکەی تەرخانکرد. ھەروەھا کۆڕسێکی دەروونناسی منداڵانی تەواوکرد کەلەلایەن زانکۆی ھامبۆرگەوە دابین کرابوو, بەشداری لە کۆرسی مافەکانی مرۆڤ کرد کەلەلایەن کۆمەڵەی پزیشکی فەڕەنسیەوە فەراھەم کرابوو, ھەروەھا بەشداری لەژمارەیەک کۆرسی تایبەت بەمافەکانی ژنان و ڕابەرایەتیکردن کردووە لە ڕۆژھەلاّتی ناوەڕاست. لەساڵی ٢٠٠٧ دکتۆر نەغەم بەچڕی تیشکی خستە سەر مافەکانی مرۆڤ و کێشەکانی ژنان بەھاوبەشی لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی خێرخوازی لەدەشتی نەینەوا.ا
کاتێک داعش دەستی بەسەر شەنگالدا گرت لەھاوینی ساڵی ٢٠١٤, دکتۆر نەغەم دەستبەجێ ئەزمونی ژیان و لێھاتوویی خۆی خستە خزمەت یارمەتیدانی  ژنان و کچانی ئازادکراو. )
 نوێنەری ڕێکخراوێکی خۆجێییی و خۆبەخشی مرۆیی ئەڵمانیە بەناوی( Luftbrücke Irak) ئەم ڕێکخراوە لەڕێی یەکێک لە پرۆگرامەکانیەوە ١٠٠٠ ژنی دەربازبووی دەستی داعشی بۆ چارەسەری دەروونی گواستۆتەوە بۆ ئەڵمانیا. دکتۆر نەغەم بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی ئەڵمانیا دەکات و بۆماوەی چەند ھەفتەیەک دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کەوا کچەکان چاودێری کەلتوری و تەندروستی شایستە وەردەگرن  وە لەھەمان کاتدا بۆ ئەوەی بەیەکسانی ھەلی تێکەڵاوببونبان بۆ فەراھەم بکات. ھەروەھا بە خۆبەخش لە سەنتەری ژنانی ڕزگاربوو لە دھۆک کاردەکات بەمەبەستی دابینکردنی چاودێری تەندروستی و دەررونی بۆ ئەوانەی لەدەست داعش ڕزگاریان بووە وە بۆ ئەوانەی بەھۆی ئاوارەبوون و توندوتیژیەکانەوە دووچاری تراوما بوونەتەوە.
لەکاتێکدا شەڕی دژ بەداعش بەردەوامە, بوێری کارەکانی دکتۆر نەغەم زیاد دەکەن ئەوکاتەی تاک و کۆمەڵگاکان دەبوژێنەوەو بنیات دەنرێنەوە.


مەراسیمەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت لەڕێی ئەم ئەدرەسەوە: video.state.gov/live   


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw