کۆمەڵێک کاری نوێی (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) له‌یادی‌( شێكسپیر)دا

27/04/2016    13:20

کۆمەڵێک کاری نوێی (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) له‌یادی‌( شێكسپیر)دا 


Şano

سولی ئۆن وێب


به‌بۆنه‌ی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ (400) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی‌ دوایی نووسه‌رو شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ جیهانیی ( ولیام شێكسپیر) ،  له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی‌ دانسقه‌دا  هونه‌رمه‌ند (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش)  بۆ یه‌كه‌مین جار له‌  بواری‌ دانانی‌ ژێر نووسی كوردی  بۆ شانۆگه‌رییه‌ تۆماركراوه‌كانی‌ ئه‌م بلیمه‌ته‌:  ئه‌ركی‌ وه‌رگێڕان و كۆپیكردنی‌ پێنج له‌ شاكاره‌كانی‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و به‌ سه‌دان دانه‌ی‌ لێ كۆپی ده‌كات و به‌دیاری‌ به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ هونه‌ری‌ شانۆ و  كۆلێژ و په‌یمانگاكانی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانی‌ كوردستان دابه‌شی‌ ده‌كات، شانۆگه‌رییه‌كان بریتین له‌: 
هاملێت 
شا لیه‌ر
رۆمیۆو جولێت
یۆلیۆس سیزه‌ر
 ئۆتێلۆ
شایانی باسه‌ ئه‌م چالاكییه‌ هونه‌رییه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌درێژه‌ی‌ به‌خششه‌ خۆبه‌خششه‌كانی‌ ده‌رهێنه‌روشانۆكار(ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) دوای‌ نمایشكردنی‌ شانۆیی (گه‌مه‌)  له‌مانگی‌ شوباتی‌ رابردووداو چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی‌ شانۆ و رۆژژمێری‌ (شێكسپیر) له‌ رۆژی‌ جیهانیی شانۆدا له‌مانگی‌ ئازاردا دێت، كه‌ هه‌ر پێنج شانۆییه‌كه‌ له‌ وه‌رگێڕان و جێبه‌جێكردنی‌ ( قانیع كاكه‌یی)ه‌ و هه‌ر له‌م مانگه‌دا له‌ چه‌ندین شاردا هه‌فته‌ی‌ نمایشی‌ هونه‌ریی بۆ سازده‌درێت.


هه‌والی زیاتر