ئەکتەری کورد

13/05/2016    14:55

ئەکتەری کورد "شەبنەم قولی‌خانی" بووە باڵیۆزیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سەوز 


Cînema

سولی ئۆن وێب

خانمە ئەکتەری ناوداریی کورد "شەبنەم قولی‌خانی" وەکوو باڵیۆزیی ژینگەیی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سەوز" لە وڵاتی ئێران دەستنیشانکرا.
ئەکتەری ناوداریی کورد خاتوو "شەبنەم قولی‌خانی" و ئەکتەریی سەرەکیی زنجیرە دڕامای تەلەڤیزیۆنی "مریەمی پیرۆز" کە ئێستا دانیشتووی ئوستوڕاڵیایە و هه‌ر لەو وڵاته‌ ژیانی ھاوسەریی پێکھێناوە، وەکوو باڵیۆزیی ژینگەیی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سەوز" Green لە وڵاتی ئێران دەستنیشانکرا و لەم بارەیەوە گوتی: سروشت دایکی ھەموومانە. کچەکەم، چیرۆکە سەرەکییەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە، چیرۆکی پاک و خاوێنی، چیرۆکی ژیانێکی ساغ. کچەکەم برژانگەکانی قورس دەبێت و خەو دەبینێت و من بڕیاروایە خەوەکانی ئەو بچنم. خەوە جوان و ڕەنگاوڕەنگەکان، خەوی ئەو باڵندانەی کە ھێشتا لێرە نەڕۆیشتوون، خەوی ڕووبارە پڕئاو و دارستانە سەرسەوزەکان، بەڵام وادیارە تانووپۆکانم لە یەکتریی گرێدراون.
گوتیشی: بۆ ئاسمان بەنێکی خۆڵەمێشیی ھەڵدەگرم و بۆ زەویش بەنێکی ڕەش! بۆ دارستانیش بەنێکی قاوەیی! نا ئەوە بێئینسافییە، خەویی کچەکەم ڕەنگاوڕەنگ بوو بەڵام ئێستاکە چڵکن و دووکەڵاویی بووە. مافی سرووشتی جیلی پاش من و تۆ، جیلی منداڵەکانمان، ژیانێکە لە دنیایەکی ساغدا. شایەد ڕۆژێک بێت کە ئەم کەڵکەڵەیەم نەبێت، بەڵام ئەمڕۆکە لەوەتیی بوومەتە دایک، بۆ جیلی داھاتوو، بۆ کچەکەم، بۆ منداڵی تۆ و بۆ تەواوی ئەو منداڵانەی کە مافی بینینی ئاسمانێکی شین و مەزرا سەرسەوز و باروودۆخی کەشووھەوایەکی دروست و گونجاویان ھەیە، ھەست بە بەرپرسیاریی زیاتر دەکەم.
ئەم خانمە ئەکتەرە ناودارەی سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەمڕۆکە دەبێت منداڵەکانمان فێریی پەروەردەیەکی دروستی ژینگە پارێزیی بکەن، ئەمڕۆکە دەبێت یاساکان ھەموار بکرێت و کەمووکورتییەکانی ئەم یاسایانە چارەسەر بکرێت. حەیفە ھەرێمەکانی ئێمە ئاڵووگۆڕیی بەسەردابێت، بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەگەلی ھۆکاریی زیادبوونی حەشیمەت، زیادبوونی مەکینە و ئامرازەکان کە ھەموویان دەبنە ھۆی زیادبوونی گەرمای زەویی و وردە وردە دەبنە ھۆی ئاڵووگۆڕیی ھەرێمەکانی ئێمە و ئەو کات ھەندێک درەنگ دەبێت. دەبێت تا پێش ئەوەی کە درەنگ بێت بە فکریی سرووشت، ئەو نیعمەتە جوانەی خودا بین.
ئەوەیشی خستەڕوو: فەرھەنگ ھۆی سەرەکیی گۆڕینی ھەڵسووکەوتی کەسایەتییەکانە لە ناو کۆمەڵگادا و کردەوەکانی بواریی ژینگەیی تاک تاکی کەسەکان لەم ھۆ سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێت، ھەموومان دەزانین کە سەرەکیترین ئەرکی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ لە پێناو ھەموو ئەو سەروەتە سرووشتیانە، بەرپرسیارییە و ھەروەھا یەکێک لەو ھۆیانەی کە خەڵکی لە پاراستنی ژینگەدا بەشداریی ناکەن نەبوونی ھۆگرییە. زیادبوونی ھۆگریی گشتنیی بۆ ناساندنیی گرفتەکان لە یەکەمین قۆناغدا ڕاکێشان و وەگڕخستنی بەشداربوونی گشتیی خەڵکییە.
خانمە ئەکتەری ناسراویی کورد "شەبنەم قولی‌خانی" لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: ژینگە شایەد لە ڕوانینی یەکەمدا بابەتێکی گشتیی بێت بەڵام پێڕاگەیشتن بەو ئەرکی ھەموومانە، وەبیر یەکتریی بێنینەوە کە بڕیارە جیلی دوای ئێمە لەم جیھانەدا ژیان بەسەر ببات. "ژیان" وشەیەکە کە لە زیندووبوونەوە ھەڵقوڵاوە و زیندووبوون لە بوونی ھەوایەکی پاک و خاوێن، خۆڵێکی خاوێن و بە گشتیی ژینگەیەکی خاوێن مانا پەیدا دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتیی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سەوز".


هه‌والی زیاتر