(بێده‌نگی‌ مێروله‌كان) له‌به‌ریتانیا نمایشده‌كرێت

20/06/2016    15:14

(بێده‌نگی‌ مێروله‌كان) له‌به‌ریتانیا نمایشده‌كرێت  


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی‌ سینه‌ماكار سۆران ئیبراهیم له‌فێستیڤاڵێكی‌ سینه‌مایی‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا به‌شداری‌ ده‌كات‌و خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانیش ده‌به‌خشرێته‌ ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌. 
سۆران ئیبراهیم هونه‌رمه‌ندی‌ سینه‌ماكار‌و ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و فێستیڤاڵه‌‌و له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند "فیلمی‌ (بێده‌نگی‌ مێرووله‌كان) له‌فیلم فێستیڤاڵی‌ ستروبێری‌ له‌وڵاتی‌ به‌ریتانیا به‌شداری ده‌كات‌و نمایشده‌كرێت". 
له‌باره‌ی‌ كات‌و شوێنی‌ ئه‌نجامدانی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم وتی‌ " فیلم فێستیڤاڵی‌ ستروبێری‌ له‌وڵاتی‌ به‌ریتانیا له‌مانگی‌ سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت‌و فیلمه‌كه‌م له‌رۆژی‌ 3ی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ 2016 نمایشده‌كرێت". 
وتیشی‌ "له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانمان پێده‌به‌خشرێت". 
سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی‌ فیلمه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم وتی‌ "سینۆپسی‌ فیلمه‌كه‌ باس له‌چه‌مكی‌ مردنێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌كات‌و به‌باشمزانی‌ پێشكه‌شی‌ بكه‌م به‌ ڕۆحی فه‌ریناز خوسره‌وانی ئه‌و كچه‌ كورده‌ی له‌پێناو پاراستنی‌ شه‌ره‌ف و ناموسی خۆیدا كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێناو مردنێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی‌ هه‌ڵبژارد". 
وتیشی‌ "فیلمه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ كه‌ ئومێدی ژیان له‌ده‌ست ده‌دات و وا بیرده‌كاته‌وه‌ جگه‌ له‌ مردن هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ ژیانكردن". 
له‌باره‌ی‌ ستافی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ فیلمه‌كه‌شه‌وه‌، ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ وتی‌:" ستافی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ فیلمه‌كه‌ بریتین له‌: نووسین و كامێرا و ده‌رهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: ته‌ها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هه‌ورامی، یاریده‌ده‌رانی كامێرا: محه‌مه‌د ڕه‌زایی، تۆفان ئه‌بوبه‌كر، خالید مه‌ولود، ده‌نگ هه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، مۆنتاژ و ده‌نگ دانه‌ر: سۆران فه‌هیم، مۆسیقا: هه‌ڵبژارده‌، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئه‌مانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبه‌رگ: سۆران ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری جلوبه‌رگ: هه‌ردی حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: هه‌ردی حه‌سه‌ن، په‌یمان جه‌مشیدی، سه‌حه‌ر نیكپور، میكیاژ:عه‌لی ئه‌ژده‌ری، یاریده‌ده‌ری میكیاژ: مینا موعینی، ڕه‌نگ:مه‌یسه‌م كه‌مالی، دیزاینی پۆسته‌ر و تیتڕاژ: زانیار كاكه‌خانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، وێنه‌گری پشت كامێرا: قادر فه‌ره‌جی، یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر: شاخه‌وان ئیدریس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م:كه‌یهان ئه‌نوه‌ر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، به‌رهه‌مهێنه‌ر: سۆران ئیبراهیم، به‌رهه‌می:ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015". 
سۆران ئیبراهیم ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م فیلمه‌ به‌پشتگیری‌ به‌همه‌ن قوبادی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ به‌ناوبانگی‌ كورد، به‌رهه‌مهێنراوه‌. 
سۆران ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمی‌ (ونبون له‌غوبار)ه‌ كه‌ له‌چه‌ند فێستیڤاڵێكی‌ نێوخۆیی‌ هه‌رێم‌و جیهانی‌ خه‌ڵاتی‌ پێبه‌خشراوه‌‌و هه‌روه‌ها ساڵی‌ 2014 له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ ڕوانگه‌وه‌ خه‌ڵاتی‌ لاوی‌ ساڵ وه‌ك باشترین سینه‌ماكار دراوه‌ته‌ ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌. 

 تره‌یله‌ری‌ فیلمه‌كه‌ له‌یۆتیۆب: 










هه‌والی زیاتر