دەف سازی سەفای عاریفان

18/08/2016    13:35

دەف سازی سەفای عاریفان 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: سەرهەد علی
دەف سازی سەفای عاریفان، ئاوازی ڕەسەنی کوردەواری، ناڵەی دەروێشانی تەریقەت و گرمەی هێزی ڕۆح. مێژووی ئەم ‌هێما ڕۆحانیە چاوی زانیاری ئێمە بڕی کات. هێندە بەسە لەسەر دەف بووترێت کەوا مێژووەکەی هیچ کەمتر نیە لە مێژووی ئاینە ڕۆژهەڵاتیەکان. هەرکە وترا دەف هەمیشە ئاین و خانەقا و عاریف و دەروێش....هتد، زیهن و بیر و هۆشمان داگیر دەکەن.
ای دف ای ساز سلیم صادقان
ای بشور افکنده جان عارفان
لە پاش هاتنی ئاینی ئیسلام و تەوژمی ئیسلامی بۆ ناوچەی ئێرانی کۆن و هێنانی فکرەی حەرامکردنی سەرجەم ئالەتە مۆسیقیەکان و بە سوک تاماشاکردنی هونەرمەندان و ناو لێنانیان بە لۆتی و چەندین شتی تر ...
دەفیش وەک هەر ئالەتێکی دیکەی مۆسیقی کەوتە بەر شا‌ڵاوی ئەم فکرە ئیسلامیە، بەڵام ئەوەی دەفی بەزیندوی هێشتەوە  و پاراستی لە کز بوونی دەنگە زوڵاڵەکەی، خانەقاو تەکیەکانی کوردستان بوو، لە خانەقاکانی کوردستاندا رێزێکی گەورە لە دەف گیراوە تەنانەت کاتێک دەفێک شکاوە یان تەقیوە پێی وتراوە (دەفەکە شەهید بووە)، خانەقاکانی کوردستان وەک فلتەرێکی پارێزگاری ئەم ئالەتە مۆسیقیەیان پاراست و پێناسەی دەفیان گۆڕی لە ئالەتێکی کەیف و شادیەوە بۆ هێمایەکی رۆحانی، کە تا ئێستەش هەر بەو شێوازە ناسراوە و بوەتە کانگای مەعاریتی عاریفان و هەوێنی هەڵبەستی هەڵبەستوانانی ئێستە و ڕابردوو چ بە ڕاستەوخۆبێت یان ناڕاستەوخۆ. گەر سەرنج لە شیعری شاعیڕانی گەورەی ناوچەکە بدەین ئەبینین کەوا مۆسیقای شیعرەکان زۆربەی بە ریتمکانی دەف ئەژەنرێت و ئەمەش ئەکرێتە بەڵگە بۆ ئاشنایەتی ئەو شاعیرانە لەگەل دەف، نمونەش لە شیعرەکانی مەولانای رومی دا دەردەکەوێت. هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکی نورسراو نیە کە ئەوە پشتراست بکاتەوە مەولانا لەژێر کاریگەری دەفدا شیعرەکانی هۆنیوەتەوە.
دەف دووبارە لە ساڵانی ١٩٧٠ وە وەک ئالەتێکی مۆسیقی هاتەوە ناو دنیای گۆرانی و هونەری. وە لە چەندین ڤیستیڤاڵ و سمیناری نێودەوڵەتی دا ژەنراوە و دەژەنرێت و تەواوی دونیا ئێستە دەف وەک یەکێک لە ئامێرە ڕەسەن و نەتەوەیەکانی رۆژهەڵاتی دەناسێت، و (بیژەن کامکار) بە پێشرەوی دوبارە هێنانەوە کایەی دەف بۆ ناو هونەر دەناسرێت. لە رۆژگاری ئەمڕۆش دەف چ بەشێوەی سۆلۆ یان لەگەل گروپ لە فیستیڤاڵە نێوە دەوڵەتیەکاندا دەژەنرێت و وەک سەرجەم ئامێرەکانی دیکە حسابی بۆ دەکریت.

هه‌والی زیاتر