شیروان عەلی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی سولی ئۆن وێب دەست بەکاردەبێت

30/08/2016    19:49

شیروان عەلی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی سولی ئۆن وێب دەست بەکاردەبێت 


Têkst

سولی ئۆن وێب

سایتی کلتوری سولی ئۆن، رۆژانە لە رێی هەواڵ، ریپۆرتاژ، تێکست، چاوپێکەوتن، ڤیدیۆ و فۆتۆوە هەوڵدەدات، تێگەیشتنێکی زیندو لە چالاکیە کلتوریە لۆکالی و نێونەتەوەیەکان نمایشبکات. سایتەکە شرۆفە و هەڵسەنگاندن بۆ چالاکیەکان دەکات، هاوکات بە کێشەی ناو دامەزراوە کلتوریەکان خۆی خەریکدەکات. ئێمە لە سیاقدا کاردەکەین، واتا ئەو شوێنەی کلتور تێدا بەرهەمدێت و نمایشدەکرێت و وەردەگیرێت. هەروەها سایتەکەمان چەند بەشێکی تر لەخۆدەگرێت، وەک گەلەری و ئەرشیڤی هونەرمەندان و رۆژمێری چالاکی کلتوری، دەبێتە سەنتەرێکی زانیاری بۆ خوێنەران.سایتی سولی ئۆن لە ١/٩/٢٠١٤دامەزراو دەستی بە کارەکانی کرد ستافێک خۆبەخشانە کاری تێدا کردووەو بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کلتور پێگەیەکی دیاری هەبێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

لە ماوەی کارکردنیدا چەندین بەربەست و کارکردنی جیاوازی تێپەراندووە لە کاتێکدا کوردستان بەم دۆخە نا هەموارەدا تێپەردەبێت، سولی ئۆن لە پێناو نوێ بونەوەو کاری نوێدا بەردەوام کار بۆ ئەوە دەکات گۆڕانکاری چی لە کۆنسێپت و چی شێوازی کارکردنیدا بکات لەگەڵ هەموو ئەو گرفتانەی رووبەروومان دەبێتەوە بە هۆکاری نەبوونی بودجەو بارودۆخی ئێستا.

لە بەرواری ١/٩/٢٠١٦ و لە یادی دووەم ساڵی کارکردنماندا شیروان عەلی حەمە خان وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سولی ئۆن دەست بەکار دەبێت، کە پێشتر لەلایەن ئازەر عوسمان بەڕێوەدەبرا،.
دوابەدوای کۆبونەوەی گشتی ستافی سولی ئۆن وێب بڕیار لەسەر گۆڕانکاریەکان دراو بەو هیوای بتوانین لە ئاست ئەو کارکردنەدا بین کە لەسەر شانمانە.

ستافی سولی ئۆن :

ئازەر عوسمان: خاوەن ئیمتیاز
شیروان عەلی حەمە خان: بەڕێوەبەری جێبەجێکار
رێناس حەسەن: سەرنوسەر
تافان نەجات: بەڕێوەبەری نووسین





شیروان عەلی : بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سولی ئۆن وێب


هه‌والی زیاتر