باخەکەی باوکم لە فیستیڤاڵی فیلمی

11/09/2016    15:37

باخەکەی باوکم لە فیستیڤاڵی فیلمی "کامێڕای عەڕەبی" رۆتێردام نمایش دەکرێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب
 
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرهێنانی "شوان عەتووف" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کامێڕای عەڕەبی" رۆتێردام نمایش دەکرێت.
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" My Father‌s Garden لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" بە تیشک خستنەسەر شێعرێکی "مەولانا جەلالەدین ڕۆمی" لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "کورتە فیلمەکان" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کامێڕای عەڕەبی" رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشیڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە رۆژانی 29ی سێپتەمبەر تا 2ی ئۆکتۆبەری 2016 لە شاری رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
"باخەکەی باوکم" کە بە سپۆنسەریی سەرەکیی هۆتێل "ڕامادا" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان سازکراوە و لە ڕێگای کۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەکرێتەوە، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمەکانی "گۆڵفی مۆهر" Muhr Gulf Short لە میانەی دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی لە وڵاتی ئیماڕات و هەروەها لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەکانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کۆتایی تەکساس" TEXAS ULTIMATE لە ویلایەتی تەکساس لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە یەکێکە لەو فیستیڤاڵانەی جیهانی کە کورتە فیلمە سەرکەوتووەکان بە ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار دەناسێنێت.
ئەم فیلمە کوردییە 13 خولەکییە لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی مۆنتاژ لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "قووڵایی گۆڕەپان" DEPTH OF FILD لە ویلایەتی دیلەوێر لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.

ستافی ئامادەکردنیی کورتە فیلمی‌ "باخەکەی‌ باوکم" بریتین لە: 
نووسین و دەرهێنان: شوان عەتووف، نواندن: شانۆ عومەر، کامەران مەنسوور، بەهائەدین عزەبانی‌ و شاڵاو جەمال، فۆتۆ گرافەر: هەرێم جەمال، بەڕێوەبەریی بەرهەم: ئازاد پێنجوێنی‌، ڕووناکی‌: دانا جەمال، دەنگ: کاسیان عەلی‌، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی‌، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: هەردی‌ سەلامی‌، مونتاژ و پاش بەرهەمهێنان (ئای‌ لۆڤ فیلم): دانەر عومەر، یاریدەدەریی‌ دەرهێنەر: ئەژین کاوە و بڕیار بەختیار، بەرهەمهێنەر: شوان عەتووف و نزار سەلامی‌، کۆمپانیای‌ جێی بەجێی کار: گرافیکا بلو، کۆمپانیای‌ دابەشکردن: ئای‌ لۆڤ فیلم و سپۆنسەریی‌ سەرەکیی‌: هۆتێل ڕامادا.

هه‌والی زیاتر