دوو خوله‌ك بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانتان بكوژێننه‌وه‌

04/06/2017    17:25

دوو خوله‌ك بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانتان بكوژێننه‌وه‌  


Jînge

سولی ئۆن وێب

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێش نیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ژینگه‌وه‌ پێویسته‌ كاتژمێر 11:00 بۆ 11:02 واته‌ بۆ دوو خوله‌ك بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانیان راگرن.

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5 / 6 / 2017 كه‌ رۆژی جیهانی ژینگه‌یه‌، به‌ مه‌به‌ستی  رێزگرتن له‌ ژینگه‌ و به‌رزراگرتنی ئه‌و یاده‌، پێویسته‌ شۆفێران له‌ كاتژمێر 11:00 بۆ 11:02 واته‌ ته‌نها دوو خوله‌ك بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانیان راگرن.

سەرچاوە: میللەت پرێس

هه‌والی زیاتر