پرۆژەیه‌کی دیکه لەگەڵ منداڵانی که‌مپ

01/07/2017    15:02

پرۆژەیه‌کی دیکه لەگەڵ منداڵانی که‌مپ 


Cînema

سولی ئۆن وێب
مه‌نسوور جیهانی


پرۆژەیه‌کی دیکه له منداڵانی که‌مپه‌کانی ئاواره‌کانی سووریا و عێراق له لایه‌ن کۆمپانیای  "مژ فیلم" به به‌رهه‌مهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" ساز ده‌کرێت.
دوای سه‌رکه‌وتنی فیلمی دیکۆمێنتاری "ژیان له سه‌ر سنوور" و به‌شداریی له فیستیڤاڵه جۆراوجۆر و گرینگه جیهانییه‌کاندا، له‌وانه: "به‌رڵیناله" و هه‌روه‌ها نمایش له وڵاتانی جیهان، کۆمپانیای سینه‌مایی "مژ فیلم" به به‌رهه‌مهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" بڕیاروایه فیلمێکی دیکۆمێنتاری دیکه له قه‌واره‌ی ٤ به‌شدا له ده‌رهێنانی منداڵانی توشبووی شه‌ڕ به‌رهه‌مبێنێت که له که‌مپه‌کانی ئاواره‌کانی سووریا و عێراق ‌ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ئه‌م منداڵانه له بواریی سازکردنی فیلمه دیکۆمێنتارییه‌کاندا، چه‌ندین ژووری وانه گوتنه‌وه له که‌مپه‌کانی سووریا و عێراق دامه‌زراوه که تیایدا له لایه‌ن راوێژکارانی به‌توانای سینه‌ماییه‌وه، راهێنانی پێویست بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سازکردنی ئه‌م فیلمانه به‌ منداڵه‌کان ئاراسته ده‌کرێت.  


هه‌والی زیاتر