(ماڵ و كلیل)ی شوان عەتوف هەفتەی فیلمی كوردی لە لایبزیگ دەكاتەوە

15/11/2017    20:20

(ماڵ و كلیل)ی شوان عەتوف هەفتەی فیلمی كوردی لە لایبزیگ دەكاتەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ئاماده‌كردنی: مەنسوور جیهانی
 
 
سێیەمین خولی هەفتەی فیلمی كوردی "لایبزیگ" Leipzig لە رۆژانی 30ی نۆڤه‌مبه‌ر تا 2ی دیسه‌مبه‌ری 2017 له شاری لایبزیگ له وڵاتی ئەڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وابڕیارە ئه‌م رووداوه هونه‌رییه به کورتە فیلمی (ماڵ و كلیل) لە نووسین و ده‌رهێنانی سینەما كاری كورد (شوان عەتوف)"شوان عەتوف" بکرێته‌وه.    

هەفتەی فیلمی كوردی "لایبزیگ" لە لایەن ناوەندی كلتوری و فەرهەنگی هەرێمی ساكسۆنیا و سینەدینگه‌وه پشتگیری دەكرێت و كورتە فیلمی (ماڵ و كلیل) دەبێتە فیلمی دەستپێكی هەفتەكە كە بە گرنگییەكی زۆرەوە رێكخەرانی ئەم هەفتەیە تەماشایان كردووە و وەكوو فیلمێك كە لە ماوەی 15 خولەكدا مێژووی نەتەوەیەك تێدەگەیه‌نێت.

(ماڵ و كلیل) ساڵی پار، بەشدارییەکی سەرکەوتووانەی لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمدا ھەبوو و توانی ١٣ خەڵاتی جیھانی بەدەستبێنێت.









هه‌والی زیاتر