ژنان بە دوای نەریتەکانیاندا دەگەڕێن لە رێگای گۆڕینی دەرکەوتنیان

18/02/2015    22:45

ژنان بە دوای نەریتەکانیاندا دەگەڕێن لە رێگای گۆڕینی دەرکەوتنیان 


Dîzaîn

گروپێکی ڤیدیۆگرافی هەڵدەستن بە گەڕان بە دوای رەچەڵەکی ٣ ژندا بە گۆڕینی شیواز و دەرکەوتنیان بۆ ژنانی وەک رەچەڵەکی خۆیان لە رابردودا. هەر یەکێکیان گۆڕانکارییان بۆ کراوە لە روخسار و جەستەدا بە بەکارهێنانی موکیاج، ئامڕازی خۆرازاندنەوە، ستایلی قژ و جلوبەرگ کە لە کۆندا بەکار هاتوون بە پێی باکگراوند و کلتوری هەر یەکێکیان.

یەکێک لە مۆدێلەکان  بە رەچەلەک ئینگلیز-ئیرلەندی-سکۆتلەندییە و یەکێکیان چینی و ئەویتریان چینی-تایوانییە. هەریەکێکیان جوانییەکی نەریتی پیشان دەدەن لە رێگەی بەکارهێنانی کەلوپەل و مکیاجی مێژویی. دوای بینینی دەرکەوتە نوێیەکەیان، بێجگە لە بەدی کردنی جیاوازییەکی بەرچاو،ئەم کارە بووە پیشاندانی ئەو جوانییە کلتورییەی لە رابردودا باو بووە.
 
سەرچاوە: designboom.com


هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز