مۆزەخانەی شوشە بۆ منداڵان

03/03/2015    00:38

مۆزەخانەی شوشە بۆ منداڵان 


Dîzaîn

مۆزەخانەی شوشە لە شەنگەهای سەنتەرێکی کلتوری زانستییە بۆ منداڵان. ئەم مۆزەخانەیە لەلایەن COORDINATION ASIA  دروست کراوە کە ناوەندێکی دیزاین و تەلارسازییە و فۆرمی مۆدێرن و هاوچەرخ بەکاردەهێنن لە دیزاینەکانیاندا.

مۆزەخانەکە شوینێکی تایبەتە بە منداڵ، لەوێدا دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرفراوان چەمکە سەرەتاییەکان لەسەر شوشە بزانێت لە رێگای دیزاین و هونەر و یاری و پێرفۆڕمانس و فیلمەوە. دەتوانرێت مۆزەخانەکە وەک سەنتەرێکی زانستی بۆ منداڵان ناوزەند بکرێت و منداڵی تەمەن ٤-١٠ ساڵ دەتوانن سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن.

هەموو ئامڕازەکان وا دروست کراون و دیزاین کراون کە منداڵەکان دەتوانن دەستی لێبدەن و تاقی بکەنەوە. بێجگە لەمانە کافێ وشوێنی وێنە کێشان و ئاهەنگ گێڕانی تێدایە. لە هەمان کاتدا گروپی خوێندنگاکان دەتوانن ئەو شوێنانەی پێویستییانە بۆ ماوەیەک بە کرێ بیگرن وەک نمونەی گەشتە زانستییەکانیان.
 
سەرچاوە: thecoolhunter.net


















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز