دڵمان لەنێوان فەڕەنسا و کوردستاندا سبەینێ لە سلێمانی پێشکەش دەکرێت

07/03/2015    22:10

دڵمان لەنێوان فەڕەنسا و کوردستاندا سبەینێ لە سلێمانی پێشکەش دەکرێت 


Têkst

ئا: ئاراس عەبدوڵڵا

دڵمان لە نێوان فەڕەنسا و کوردستان، ناونیشانی چالاکییەکی هونەریی ڕێکخراوی "باڵندەباران"ە کە بڕیارە سبەینی ٨ی مارسی ٢٠١٥ لەناو بینای ئەمنەسوورەکەی سلێمانی لە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ پێشکەشی ئامادەبووان بکرێت. ئەم چالاکییەی ڕێکخراوی ناوبراو هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان و بیستویەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکە، کە پێکدێت لە چەند چالاکییەکی پێرفۆڕمانس، پێشانگای هونەری، نمایش، موزیک و کاری شێوەکاری.
 
سەبارەت بەم چالاکییە، هونەرەمەند ڕێبوار سەعید ئەندامی دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی "باڵندەباران" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند "ئەم چالاکییە لە ماوەی ١٠ رۆژدا بە بەشداری هەردوولا کورد و فەڕەنسیەکان ئامادەکاری بۆ کراوە. وەک هەمیشە کەشێکی شایستە بەم پێکگەیشتنە دەبەخشن کە حەوت هونەرمەندی فەڕەنسی و کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد پێکەوە یەکتر فێردەکەین و لەیەکتر فێردەبین. سەرجەم چالاکییەکان لە سۆنگەی بایەخدان بە ئاڵوگۆڕی راستەوخۆی نێوانمان و بە بەشداری رووبەرووی کورد و فەڕەنسیەکانە لە یەک وێستگە و لە ژێر چەتری کلتورێکی ئاوێزان دەکەینە ئامانج بە ئومێدی کرانەوەی هەردوولا بەڕووی یەکتردا و هێنانەدی خەونەکان پێکەوە. هەروەها ئامانجێكی دیکەی ئەم پێکگەیشتنە لاکردنەوەیە لە ئاوارەکانی دواین رووداوەکانی کوردستان و ناوچەکە، لەگەڵ کارکردن لەگەڵ منداڵانی ئاوارەی کەمپەکان بەئومێدی کەمێک کەمکردنەوەی خەمەکانیان."

سەبارەت بە ڕێکخراوی "باڵندە باران" ڕێبوار سەعید وتی "گروپی باڵنەباران بەر لە ٢١ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن من و ئیدید هێنری هونەرمەندی فەرەنسی، کارینا واشکۆ هونەرمەندی پۆڵۆنی لە شاری لیل لە فەرەنسا دامەزراوە، کە چەندین پرۆژەی هونەری لە کوردستان و لەولاتانی ئەوروپا ئەنجام داوە لەگەل تەمەنە جیاوازەکاندا لە بواری شێوەکاری، فۆتۆگرافی ،شانۆ ،پێرفۆرمانس. یەکێک لە پرۆژە ناوازەکانیش دروستکردنی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخە لە شاری سلێمانی."



















 

هه‌والی زیاتر