09/03/2015    00:30

"فیستیڤاڵێک بۆ گفتوگۆ، وۆڕکشۆپ و پێرفۆڕمانس بۆ بەسەرکردنەوەی ژنان و کچان" 


Şano

بۆ پێنجەمین جار لە لەندەن فیستیڤاڵی "ژنانی فیستیڤاڵی جیهانی Women of the World Festival" بۆ یادی رۆژی جیهانی ژنان بەڕێوە چوو.

ئەم فیستیڤالە لە ٠١-٠٣ وە دەستی پێکردووە و تا ٠٨-٠٣-٢٠١٥ بەردەوام دەبێت. بە دروشمی "فیستیڤاڵێک بۆ گفتوگۆ، وۆڕکشۆپ و پێرفۆڕمانس بۆ بەسەرکردنەوەی ژنان و کچان" دەستی پێکرد. جگە لەمانە چەندین پێشانگا و گفتۆگۆی جیاواز لە لایەن ، چالاکەوان و فێمینیست و هونەرمەندانەوە بەڕێوە دەچێت.
لە ماوی رۆژانی فیستیڤاڵەکە کاری کلاود کاهون Claude Cahun بە ناونیشانی "لەژێر ئەم ماسکەدا" نمایشکرا، کە گوزارشتێک بوو لە رۆڵی جێندەر و شوناس.

پاشان کاری ستێفانی پۆساڤێک Stefanie Posavec بە ناونیشانی "فێمینیزم بە داتا" نمایشکرا. زنجیرە کاری فۆتۆگرافی سارا  شاماساڤری Sara Shamsavari بە ناونیشانی "پەچەی لەندەن" نمایشکرا کە گوزارشتێکە لە شوناسی کەسی، لەلایەن هەر یەک لە ژنانی گەنجی موسڵمان کە حیجاب بەکار دەهێنن.

هەروەها گفتوگۆی "ژنان و سیاسەت" لە رۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکە و پێرفۆرمانسی بۆبی بەیکەر Bobby Baker لەژێر ناونیشانی " وێنەکێشان لەسەر ئەزمونی داپیرەیەک" بەڕێوە چوو.

هەروەها لە چالاکی خەڵاتی Women On The Move Awards خەلات بەخشرایە  ئەو ژنانەی کە وەک پەنابەر و ئاوارە لە وولاتەکە دەژین و دووچاری گرفت بونەتەوە، وەک پشتگیرییەک بۆ ئازایی و بوێری و توانای زاڵ بوون بەسەر گرفتەکایاندا.

جگە لەماناەو چەندین بابەتی دی لە فیستیڤاڵەکەدا وروژێندران کە تایبەتن بە پرسەکانی ژنان، وەک ژنان لە سیاسەت و بەڕێوەبردن، لە ئابوری و بسنسدا، پارتە سیاسییەکان و یەکسانی جێندەر و ژنان لە رۆژنامەگەریدا."

سەرچاوە: southbankcentre.co.uk

هه‌والی زیاتر