رۆژی ٨ی مارس لە هەندێ ووڵات

11/03/2015    00:22

رۆژی ٨ی مارس لە هەندێ ووڵات 


Şano

لە عەرەبییەوە: چۆڤین ئازاد

لە ڕۆژی ٨ ی مارس جارێکی تر ژنان چەندین خۆپیشاندان و چالاکیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە سەر نایەکسانی و هەموو ئەو توندو تیژیانەی کە رووبەڕوی دەبێتەوە.

 لە هەندێ شاری جیاوازی جیهان ئەم رۆژە بە شێوازی جیاواز یاد کرایەوە.
لەفەڵەستین و هۆنک کۆنگ وبەنگلادیش ژنان خۆپیشاندانیان کرد و لافیتەیان بەرزکردەوە بۆ کۆتایی هێنانیان بە توندووتیژی و دەستەبەرکردنی یەکسانی  ئازادی.

وە لەشیلیش خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژی ئەو زۆرداریانەی بەرامبەر ژنان دەکرێت و بە تایبەتی داواکردنی مافی خۆیان لەسەر لەباربردنی بەزۆر کەهەندێکیان بەڕێگای ناشەرعی و دوور لە نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدرێت.

یەکێک لەخۆپیشاندەرەکان وتی "من لێرەم بۆ بەرگری کردن لەمافی خۆم ودەرکردنی قەرارێک بۆ چۆنێتی جل پۆشین و چۆنێتی مامەڵەکردن بە جەستەی خۆمانەوە"

وە کوبرا خادمی کە هونەرمەندێکی ئەفغانیە ئەو جلانەی پۆشی کە لە ئاسن دروست کراوە و بە ناو شەقامەکاندا سورایەوە وەک نارەزاییەک بۆ بۆدەربڕینی ئەوهەستەی درووست دەبێت لای ژنان لەسەرشەقامەکانی ئەفغانستان لە ئەنجامی رەفتارە نا پەسندەکان کە دووچاری ژنان دەبنەوە.

سەرچاوە: euronews.com

هه‌والی زیاتر