لە ژێرناونیشانی

21/03/2015    17:08

لە ژێرناونیشانی "لە نەورۆزی بەرگریدا هەموومان پێشمەرگەین" یادی نەورۆز کرایوە 


Têkst

ئامادەکردنی: راز حسن

لە ٢٠-٠٣-٢٠١٥ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی چەندین کارو چالاکی کە تایبەت بوون بە پێشمەرگە و نیشتیمان ئەنجام درا.

رۆژی هەینی لە پێشوازی خەڵکی کوردستان بۆ ساڵی نوێی کوردی ٢٧١٥، جەژنی نەورۆز بە کۆمەڵێک چالاکی یادکرایەوە. لەگەڵ دژواری و ناهەمواری باری سیاسی و ئابوری کوردستان و لە کاتێک دا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە هیچ چالاکییەک ئەنجام نادرێت، بەڵام ئەمساڵ بە چەندین چالاکی و ئامادەبونی پێشمەرگە و گەریلاکان جیاوازتر  لە ساڵانی پێشوو یادی جەژنی نەورۆز کرایەوە.

سولی ئۆن هەوڵیدا هەندێک لەو کەسانە بدوێنێ کە بەژدار بوون لە کارو چالکییەکان. بۆ ئەو مەبەستە  هەڤاڵ عادل کە چەند گۆرانییەکی میللی تایبەت بە پێشمەرگە پێشکەش کرد وتی: "من پێشمەرگەم، دوێنی لە دەوام هاتمەوەو ئەمڕۆ بەشداری چالکییەکانی نەورۆزم کرد"

هەروەها ئەندامی لیژنەی ڕێکخەری کارو چالاکییەکان و بەڕێوبەری کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان بە سولی ئۆنی ووت: "لەبەر ئەوەی ئەمساڵ بودجە نیەو قەیرانی داریی و شەڕی نەخوازراو ڕوی لە هەرێم کردووە، ئێمە بە خۆبەخش وەک ڕەمزێک کار دەکەین بۆ بەرەنگار بونەوەی دوژمنان."
هەروەها خانمە شاعیررۆژگار جەلال چەند پارچە شعرێکی بۆ پێشمەرگە و نیشتیمان خوێندەوە، ئاماژەی بەوەدا کە شانازییە بۆ ئەو وەک ژنێک شعر بە پێشمەرگە و وڵات پێشکەش بکات.

لەگەڵ ئەوەی کەش و هەواکە تا ڕادەیەک باراناوی بوو، بەڵام خەڵکی بە جلی کوردی و تا درەنگان لە سەیر کردنی چالاکییەکان ئامادە بوون و بەردەوام دروشمە نیشتیمانییەکان دەوترانەوە.












هه‌والی زیاتر