تەکنیکی نواندن لەلای میخائیل چیخۆڤ لە سیمینارێکدا

13/04/2015    22:33

تەکنیکی نواندن لەلای میخائیل چیخۆڤ لە سیمینارێکدا 


Şano

ئامادەکردنی : ئاراس عەبدوڵڵا

لە درێژەی ئەو کۆڕ و سیمینارانەی کە بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر بۆ شانۆکارانی سازدەکات، سبەی ٣ شەممە ١٤ی ٤ی ٢٠١٥ کاتژمێر ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر کۆڕێک بۆ شانۆکار و مامۆستای زانکۆ "فاتیح  فرومەند" سازدەکرێت، کۆڕەکە بە ناونیشانی "تەکنیکی میخائیل چیخۆڤ لە نواندن"دا دەبێت و تیایدا ئەو شانۆکارە تیشک دەخاتە سەر لایەنی تیۆری کارکردنی "میخائیل چیخۆڤ" لە نواندندا، میخائیل چیخۆڤ یەکێکە لە ئەکتەر و گەور دەرهێنارنی ڕوسیا و خوێندکاری گەورەدەرهێنەر و تیۆریستی شانۆیی ستانیسلاڤسکی بووە.

لەبارەی ئەو کۆڕەوە، هونەرمەند "فاتیح فرومەند" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" من لەو سیمینارەدا هەوڵدەدەم بەگشتی باسی تەکنیکی نواندن لەلای میکائیل چیخۆڤ لە ڕووە تیۆرییەکەیەوە بکەم، هەروەها ئەو بابەتانەی کە کاریگەری لەسەر ئەو دەرهێنەرە هەبووە بۆ بەدەستهێنانی تەکنیکەکانی"

وتیشی" لەلای ئەم دەرهێنەرە بەپێچەوانەی ستانیسلاڤسکییەوە کە جەخت دەخاتە سەر سۆزەیادەوەری لە خودی ئەکتەردا بۆ گەیشتن بە کارەکتەر، ئەم فوکس دەخاتە سەر وێناکردن بۆ گەیشتن بە کارەکتەر، لەلای ئەکتەر."

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw