پاڵێوراوەکانی خەڵاتی کتێبی بیلیز دیاری کران

19/04/2015    01:45

پاڵێوراوەکانی خەڵاتی کتێبی بیلیز دیاری کران 


Têkst

لە فارسییەوە : سبحان یعقوب

نوێترین رۆمانەکانی شەش ڕۆمان نوسی ژن بۆ خەڵاتی بیلیز پاڵێوران.
زەردەواڵەکان کە یەکەم ڕۆمانی (لالین پێل)ە کە باس لە سەرگوزشتەی زەردەواڵەیەکی مێ دەکات لە گەڵ چەند ڕۆمانێک کە ئەویش ریچل کاسک ، کامێلا شەمسی ، سارا واتەرز و ئێلی سمیت.

ئان تەیلەر نوسەری ئەمریکی و هەروەها هاوسەری تەقی مودەرسی، نوسەری بەتوانای ئێرانی بۆ کتێبی "بەکرەی شین" پاڵێوراوە .

مەرجی بەشداری کردنی ئەم پێشبڕکێیە کە پێشتر ناوی خەڵاتی ئۆرەنج بوو، بریتی بوون لە نوسەری ژن و بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزی.
براوەی خەڵاتی ئەم ساڵ لە سێیەم ڕۆژی مانگی شەش لە ڕۆیال فیستیڤاڵ، هۆڵی لەندەن ئاشکرا ئەکرێت.

ساڵی ڕابردوو ئەم خەڵاتە درا بە ئیمیر مەک براید نوسەری ئێرلەندی بۆ یەکەم ڕۆمانی بە ناوی "کچ شتێکی نیوە گەشەسەندوە".

کۆمپانیای بیلیز دوو ساڵ لەمەو پێش پشتگیری دارایی ئەم خەڵاتەی گرتە ئەستۆ.
ئەم خەڵاتە کە لە ساڵی ١٩٩٦ داهێنرا تا ساڵی ٢٠١٢ لە ژێر پشتیوانی کۆمپانیای پەیوەندی کردنی ئۆرەنج بوو.

پاڵێوراوەکانی خەڵاتی بیلیزی٢٠١٥:

زەردەواڵەکان - لالین پێل- the bees
خودایەک لە هەموو بەردێکدا -  کامێلا شەمسی-  A God in Every Stone  
چۆن هەردوکیان بیت – ئێلی سمیت - How to be Both
بە کرەی شین -  ئان تیلەر -  A Spool of Blue Thread
سارا واتەرز - The Paying Guests
داڕشتەی چیرۆک – ریچڵ کاسک - Outlin


هه‌والی زیاتر