تیشێرتێک تەنها بە 2 یۆرۆ، بەڵام کەس نایکڕێت

02/05/2015    04:03

تیشێرتێک تەنها بە 2 یۆرۆ، بەڵام کەس نایکڕێت 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

رێکخراوی (Fashion Revolution) لە تازەترین ئەزمونیدا وامان لێدەکات بیر لە چۆنییەتی بەرهەمهێنانی ئەو جل و بەرگانە بکەینەوە کە لەبەرماندان، کاتێک لە بەرلین ماکینەیەکی فرۆشتن دادەنێن کە تیشێرتێکی تێدایە تەنها بە 2 یۆرۆ بەڵام پێش کڕینی دەبێت ڤیدییۆیەک ببینیت  دەربارەی ئەو کرێکارانەی ناچار دەکرێن بە بڕە پارەیەکی کەم لەو کارگەیانەدا کار بکەن کە جل و بەرگە مارکەکان بەرهەم دەهێنن.

ئەم ڤیدیۆیە لە رۆژی 24/4  دەرچووە کە لە هەمان کاتدا رۆژی جیهانی مۆدەیە و یادی رووخانی (Rana Plaza)یە لە بەنگلادیش لە ساڵی 2013 کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1000 کرێکاری کارگەیەکی جل و بەرگ کە بە رۆژانەیەکیی زۆر کەم و دوور لە مەرجەکانی پاراستن جل و بەرگیان بۆ مارکە جیهانییە ئەمریکییەکان بەرهەم دەهێنا .

Fashion Revolution دەیەوێت پرسیار لای خەڵکی دروست بکات لەسەر جل و بەرگەکانیان، چۆن دروست دەکرێت؟ وە لە ژێر چ بارودۆخێکدا؟

سەرچاوە: boredpanda.com


















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز