سیڤان عەباس

16/05/2015    02:33

سیڤان عەباس "لانکەی هەستێک" بڵاودەکاتەوە 


Mwsîk

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

"لانکەی هەستێک" ناونیشانی یەکەمین ئەلبومی هونەرمەندی لاو سیڤان عەباسە و لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشەوە کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە، لە دوو مەراسیمی جیاوازدا لە شاری سلێمانی و هەولێر بە ئامادەیی هونەرمەند بڵاوکرایەوە. مەراسیمی شاری هەولێر لە ١٤ی ٥ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەڕێوەچوو کە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەلبومی نوێی هونەرمەند عەدنان کەریم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا. هەروەها دوو ڕۆژ دواتر و لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە سلیمانی کە دەکاتە رۆژی شەممە ١٦/٥/٢٠١٥ بڵاو دەکرێتەوە.
لەبارەی ئەم ئەلبومە نوێیەی خۆیەوە هونەرمەند سیڤان عەباس بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند، "ئەلبومەکەم پێکهاتووە لە ٨ تراک، کە دووان لە گۆرانییەکان ئاوازی خاڵی ئازیزم عەدنان کەریمە و ٣ ئاوازیشیان هی خۆمە و ئاوازێکی هونەرمەند سابیر کوردستانیشی تێدایە. شیعرەکانی ئەم ئەلبومەم شیعری چەند شاعیرێکی تێدایە کە بریتین لە (شاهۆ نەقشبەندی، عەبدوڵڵا پەشێو، کەمال ئەسعەد چەرمەگا، ئەمین گەردگیلانی، سارا دانشدۆست و شەهید ئەبوبەکر عەلی)"
وتیشی، "سەرجەم کاری ئەم ئەلبومەم لەلایەن هونەرمەند عەدنان کەریمەوە سەرپەرشتی کراوە"

هه‌والی زیاتر