کارێکی ناوازەی تەکنەلۆجیا لە مۆزەخانەیەکدا

15/06/2015    14:26

کارێکی ناوازەی تەکنەلۆجیا لە مۆزەخانەیەکدا 


Dîzaîn


لە مۆزەخانەیەکی ووڵاتی بێلگیوم کارێکی ناوازە لە رێگەی تەکنەلۆجیاوە ئەنجام دەدرێت بە بەکارهێنانی میدیای هەمەچەشن (مەڵتی میدیا).
لە مۆزاخانەیەکی فاشن کە کورتکراوەکەی (MoMu)یە دیوارێک لە شێوەی شاشەدا دروست دەکرێت بە ناوی گەڕیدەی مۆزەخانەکە. لە رێگەی ئەم شاشەیەوە خەڵکی دەتوانن بچنە ناو ئەرشیف و داتای مۆزەخانەکە و رێگەیان پێدەدرێت دەست لە شاشەکە بدەن و بەناو داتاکاندا بگەڕێن. لە تازەترین تەکنیک بەکار هاتووە بۆ ئەم پرۆژەیە و لە رێگای دەست لێدان لە شاشەکە، دەتوانن چەندین بابەت و خوێندنەوە لەسەر فاشن دەستەبەر بکەن. ئەم شاشەیە هەمیشە لەبەردەستی ئامادەبوانی دایە بەو پێیەی ئەگەر مۆزەخانەکەش کاتی دەوامی ئاسایی نەبێت، شاشەکە بەردەوام لە کارکردن دایە.


سەرچاوە: dexigner.com











هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز