پرۆژەیەکی نوێی ناوەندی ئەندێشە تایبەت بە منداڵان

20/06/2015    05:23

پرۆژەیەکی نوێی ناوەندی ئەندێشە تایبەت بە منداڵان 


Têkst

ئامادەکردنی : ئاراس عەبدوڵڵا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە شاری سلێمانی، پرۆژەیەکی بۆ منداڵان ئامادەکردووە کە هەموو ڕۆژانێکی هەینی کاتتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت، لەم پرۆژەیەدا هەموو منداڵێک دەتوانێت بەشداری تێدا بکات.

سەبارەت بەو چالاکییەی ناوەندەکەیان هەژار مەجید بەڕیوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند" ئەو پرۆژەیە بریتییە لە چیرۆک خوێندنەوە بۆ مناڵان، هەروەها فێرکردنی وێنەکێشان و هەندێکجار موزیکیش. بیر لەوەش دەکەینەوە گۆرانی و شانۆشی تێکەوێت و کەمێک فراوانتری بکەین."
وتیشی" ئامانجمان لەم کارە ئەوەیە هەر لە مناڵییەوە مناڵان فێری خوێندنەوە بکەین، ئەمەش ئەبێتە هۆکارێک تا ئەم منداڵە بەهیچ شێوەیەک واز لەخوێندنەوە نەهێنێ و خوێندنەوە هەر لە مناڵییەوە ببێت بە کلتور"







هه‌والی زیاتر