ستایل

11/07/2015    06:33

ستایل 


Şêwekar

به‌رواری ده‌ستپێكردن:1917
به‌رواری كۆتاییهاتن:1931

رامیار مه‌حمود



(زه‌رد و شین وسور سێ ڕه‌نگی بناغه‌یین. ئه‌وانه‌  تاكه‌  ڕه‌نگی هه‌بوون.زه‌رد جوڵه‌ی تیشكه‌(ستونییه‌) شین كۆنتراستی  زه‌رده‌(ئاسۆییه‌ وئاسمانییه‌) سورهاوسه‌رگیری شین و زه‌رده‌ - M. H. J. Schoenmaekers )

ئه‌م وێنه‌یه‌ی  سه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌یه‌ی دووه‌می  سه‌ده‌ی  بیسته‌م ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌، رۆژگارێك كه‌ جیهان نوقمی  ململانێی  سیاسی  ترسناك و شلۆقی كۆمه‌لاَیه‌تی و شكستی ئابووری بوو. هه‌ستێكی  قوڵ و به‌رفراوان هه‌بوو كه‌ شێوه‌ی  ژیانی مرۆڤ پێویسته‌ بگۆڕدرێت. گروپێكی  بچوك له‌ هونه‌رمه‌ند و ته‌لارسازی هۆڵه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ و یه‌كیان گرت به‌ هیوای  سه‌رله‌ نوێ دیزانكردنه‌وه‌ی جیهان له‌ رێی  ڕه‌نگی  پوخت و بێگه‌رد و هێڵی باشتر كه‌ به‌ زۆری  هێڵی ریك بوو. پیشانگایه‌كی  سه‌ره‌كییان له‌Tate Modern كرده‌وه‌ له‌ دیارترین ناوه‌كانی (مۆندریان) بوو ،كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌كانی هونه‌ر  له‌ سه‌ده‌ی  بیسته‌مدا كه‌ مامۆستای  لاكێشه‌ی  ڕه‌نگ كراو و هێڵی  رێكه‌، كه‌ به‌ كاره‌كانی به‌شدار بوو به‌لاَم سه‌نته‌ری  ئه‌م پیشانگایه‌ له‌ سه‌ر  فیگۆرێكی  كه‌متر ناسراو بوو(سیۆ ڤان دۆسبێرگ) هه‌ر  خۆشی ناوی  له‌ پیشانگاكه‌ نابوو(ڤان دۆسبێرگ وئاڤانتگاردی  ئینته‌رناشناڵ). ئه‌و دامه‌زرینه‌ر و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاریDe Stijl بوو ناوی  له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ناو  له‌ 1917 دا  دامه‌زرا. سه‌رباری ئه‌وه‌ی گروپێكی  به‌ربلاَو نه‌بوو به‌لاَم خواستی گه‌وره‌یان هه‌بوو، ئامانجیان وه‌رچه‌رخاندنی  جیهان بوو، به‌ شوێن گۆڕینی ده‌ركه‌وتنی  ژینگه‌ی  مۆدێرنه‌وه‌ بوون. بزوتنه‌وه‌ی ستایل بریتییه‌ له‌ له‌خۆگرتنی ئه‌بستراكت و له‌ ڕووی  ئیستاتیكییه‌وه‌  بایه‌خدان به‌ یه‌كه‌ سه‌رتاییه‌ فیژوه‌له‌كان وه‌ك فۆرمی  جیومتری و ره‌نگی  بناغه‌یی. له‌ لایه‌كی  تریشه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ بوو دژ  به‌ دیكۆره‌تیڤی Art Deco  هونه‌رمه‌ندانی  ستایل  ته‌نها  بایه‌خیان نه‌ ئه‌دا  به‌ نیگاركێشان په‌یكه‌رتاشی به‌ڵكوو دیزانی  پیشه‌سازی  وتایپۆگرافی و ئه‌ده‌ب و میوزیكیشی گرته‌وه‌.

وه‌ك  بزوتنه‌وه‌ ئاڤانتگارده‌كانی تری ئه‌و كاته‌،(De Stijl كه‌ مانای ستایل  یان شێواز  دێت ماناكه‌ی) سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  ترس و دڵه‌راوكێی جه‌نگی  جیهانی  یه‌كه‌م و ئاره‌زووی  سه‌ر له‌ نوێ  پێكهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و سه‌یری هونه‌ریان ئه‌كرد وه‌ك ئامرازی  ڕزگاربوونی  كۆمه‌لاَیه‌تی و ڕۆحی ئه‌ندامانی گروپی ستایل  هه‌ڵگری  جیهانبینییه‌كی  یۆتۆبی بوون له‌ سه‌ر هونه‌ر  و تونای وه‌رچه‌رخێنه‌رانه‌ی هونه‌ر.

سه‌ره‌تاكان:
له‌ ساڵی  1917 سیۆ ڤان دۆسبێرگ De Stijlجورناڵی بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخ دامه‌زراند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هاوبیر له‌ پێناوی  كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر  چه‌مكێكی  فراونتر  بۆ  هونه‌ر، ئه‌م جورناڵه‌ بناغه‌به‌خش  بوو به‌ بزوتنه‌وه‌ی  ستایل.هه‌ستان به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی  ڕه‌گه‌زه‌  به‌سه‌رییه‌كانی  كوبیزم و سوپه‌رماتیزم و دژه‌  سۆزگه‌رایی داداو تیۆری ماتماتیكی  ئه‌فلاتونی نوێیM. H. J Schoenmaekers.ئه‌و  ئایدیۆلۆجییه‌  سۆفییه‌ی  هه‌یان بوو له‌ سه‌ر  كۆنسیپتی فۆرمی  جیومتری  ئایدیال ئه‌یانخاته‌ خاته‌ خانه‌ی  زیاتریش له‌ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاره‌وه‌. گروپی  ستایل ئامانجییان په‌ره‌پێدانی  ئیستاتیكایه‌كی نوێ بوو كه‌ نه‌ك  پراكتیك بكرێت به‌ ته‌نها  له‌ هونه‌ر و ئه‌پلایدئارتدا به‌ڵكوو ته‌لارسازی و پلانسازی شار و دیزاینی  پیشه‌سازی  وتایپۆگرافی و میوزك و شعریش  بگرێته‌وه‌ و گوزارشتیان له‌ سێنسی ئۆرده‌ر و هارمۆنی ئه‌كرد له‌ كۆمه‌لگای  پاش  جه‌نگدا.

كۆنسێپت و ستایل:
ئه‌بستراكتكردنی جیومتری  پوخت وزمانی  ڤیژوه‌ڵی  ستایل:
De Stijl یه‌كه‌م جۆری جورناڵ بوو ته‌رخان بێت بۆ  ئه‌بستراكتكردن له‌ هونه‌ردا سه‌رباری ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی  ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م كه‌س نه‌بوون له‌ پراكتیك كردنی هونه‌ری ئه‌بستراكت، پێش ئه‌وان كاندنسكی و ماڵڤیچ و هانزئارپ هونه‌ری بێ بابه‌ت یان بێئۆبجێكتnonobjective art یانكردووه‌ و فۆرمی جیومتریشیان له‌ كاره‌كانیاندا ده‌مج كردووه‌. به‌لاَم  ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ته‌لارسازانه‌ی له‌ گه‌ڵ De Stijl بوون وه‌ك نیگاركێشه‌كان مۆندریان  و ڤان دۆیسبێرگ و لیا بۆڵتۆڤسكی و ته‌لارساز وه‌ك جێریت ریتڤیڵد بوون به‌ هه‌ڵگره‌وه‌ی  پوخترین فۆرمی  جیومتری كه‌ فۆرمه‌كه‌ی  له‌ قه‌باره‌ی جیومتری و هێڵی راست پێكدێـت و به‌كاربردنی  سێ ڕه‌نگی  سه‌ره‌كی به‌ شێوه‌یه‌ك كۆمپۆزشنه‌كه‌  به‌ ده‌رئه‌بێت له‌ هاوشێوه‌یی سیمتری و په‌یوه‌ندییه‌كی  بالاَنسكراو ئه‌هێنێته‌ ئاراوه‌ له‌ نێوان ڕواڵه‌تی ده‌ره‌كی  و دابه‌شكردنی  ڕه‌نگدا . مۆندریان له‌ نیۆپلاستكیزم یان هونه‌ری شیوه‌كاری نوێدا ئه‌مه‌ی وا  ڕه‌چه‌ته‌ كردووه‌ وه‌ك( ریپریزه‌ینته‌یشنی  پوختی  ئاوه‌زی مرۆڤ كه‌ هونه‌ر گوزارشت له‌ خۆی  ئه‌كات و به‌ شێوه‌یه‌كی  ئێستاتیكی  پوخت) كه‌ ریپریزه‌نتی  سروشت  یان دۆخی  به‌رهه‌ست ناكات.

نیۆپلاستكیزم:
نیۆ پلاستكیزم ئاماژه‌یه‌ بۆ شێوازێك  له‌ نیگاركێشان و ئایدیا كه‌له‌ لایه‌ن (مۆندریان)ه‌وه‌ په‌ره‌پێدرا له‌ 1917دا. له‌ لایه‌نDe Stijlبانگه‌شه‌ی  بۆ كرا كه‌ به‌ مانای (هونه‌ری شێوه‌كاری نوێ) یان هونه‌ری نوێ دێت. كه‌ دیدی  مۆندریان ئه‌گرێته‌ خۆی  له‌ سه‌ر  فۆرمی هونه‌ری  ئه‌بستراكت كه‌ گونجاو بێت له‌ گه‌ڵ  چاخی نوێ. وتاره‌كه‌ی مۆندریان  له‌ ساڵی  1917 بۆ 1918 له‌ گۆڤاری De Stijl بلاَو بۆیه‌وه‌ كه‌ پرنسیبی  كۆنسێپته‌كه‌ی ئه‌گرێته‌ خۆ. به‌ شێوه‌یه‌ك  مۆندریان نیوپلاستیكیزم وه‌ها  ره‌چه‌ته‌ ئه‌كات كه‌  كه‌ ڕێگای  لابردن و ئیختیزالكردنه‌ له‌ دروستكردنی  هونه‌ر و دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌  ته‌قلیدییه‌كانی هونه‌ر  وه‌ك مه‌نزور و ریپریزه‌نته‌یشن له‌ بری  ئه‌مه‌ ره‌نگی  سه‌ره‌كی و هێڵی  رێك. مۆندریان  یه‌كێكه‌ له‌ پێشه‌نگه‌كانی  هونه‌ر  ئه‌بستراكت و ناوی  ئه‌و له‌ گه‌ڵ نیۆ پلاتسكیزم  ڕۆشتووه‌  یان هونه‌ری  شێوه‌كاری  نوێ. كه‌ پشتی  ئه‌به‌ست به‌ هێڵی  ره‌شی ئاسۆیی و ستونی له‌ گه‌ڵ  ره‌نگه‌  سه‌ره‌كییه‌كاندا. ئه‌و قوتابخانه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی  ئه‌مستردامی  ته‌واو كردوو  لێشی بوو به‌ مامۆستا له‌ سه‌ره‌تادا  ره‌سمی  سروشتی  ئه‌كێشا نزیك له‌ ئینتیباعییه‌كانه‌وه‌ پاشان به‌ره‌و ئه‌بستراكت رۆشت  و له‌ ژێر كایگه‌ری  ئاین و فه‌لسه‌فه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی  19 دا  بوو به‌ تایبه‌تی ئه‌و بیره‌  سوفیستیه‌ی ئاین و فه‌له‌سه‌فه‌ی  تیكه‌ڵ ئه‌كرد، له‌و تابلۆیه‌ی مۆندریاندا كۆمه‌ڵه‌ هێلێكی  ڕێك ئه‌بینین له‌ گه‌ڵ سێ ره‌نگی  سه‌ره‌كیدا به‌ گوێره‌ی  ره‌خنه‌گران مۆندریان هه‌میشه‌ به‌ شوێن مه‌عریفه‌ی  رۆحی و ساده‌یی و هارمۆنی  ڕه‌هاو ڕه‌نگی بێگه‌رده‌وه‌یه‌ له‌ رێی ئه‌م فۆرمه‌  ئه‌ندازییانه‌وه‌. ئه‌شتوانین  كاره‌كانی وه‌ك بونیادی ره‌مزی روانینی ئه‌و بۆ دوالیزمی  كه‌ون وێنا  بكه‌ین، ستونی كه‌ نیشانه‌ی  رۆحی و نێرینه‌ییه‌  ئاسۆیش نیشانه‌ی ماته‌ریالی و مێینه‌ییه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ته‌نها هێڵی  ئاسۆیی و ستونی  به‌كار ئه‌برا له‌ نیۆ پلاستكیزم به‌لاَم له‌ ساڵی 1925ڤان دۆسبێرگ په‌ره‌ی به‌ (ئیلیمنتاریزم) دا  ته‌قه‌لای  گۆرینی  سروشتی  دۆگمای  ئه‌م ستایله‌ی دا به‌ به‌ كاربردنی ته‌كنیكی دیاگۆناڵ كه‌ دینامیكیه‌ت ئه‌گرێته‌ خۆی و دۆخی به‌رده‌وامبونی   په‌ره‌سه‌ندنه‌. كه‌ ئه‌مه‌ش ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ  جێگیری لای مۆندریان له‌ هێڵی  ئاسۆیی و ستونیدا دواتر مۆندریان له‌De Stijl جیا بۆیه‌وه‌ ئه‌م  گروپه‌ كاریگه‌ری  زۆری به‌ سه‌ر  باوهاوسه‌وه‌  هه‌بوو   هه‌ندیك له‌ ئه‌ندامانیشی  له‌وێ وانه‌ بێژ بوون.







هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ