ئەو رووداوەی بونی نییە

13/07/2015    08:10

ئەو رووداوەی بونی نییە 


Şêwekar

ئاریان ئارام محمد سالح گەنجێکی فۆتۆگرافەری‌ شاری سلێمانییە و ئێستا خوێنکارە ... و بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵه‌ خه‌ریکی کاری فۆتۆگرافییە.
لە پیشانگایەکدا به‌شداری کردوه‌ بۆ دروسکردنی پۆسته‌ر ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه‌ و کوردستان .

ئاریان دەڵێت، "وێنه‌کانی من له‌شێوه‌ی خه‌یاڵ یاخود روداوێک کە هه‌رگیز بونی نیه‌ له‌ ڕاستی دا،" بە واتای Manipulation  دێت.
کە ئەمەش پێک دێت لە دەستكارى كردنى وێنەيەك به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌که‌وێته‌ نێوان وێنەگرتنى فۆتۆگرافى و دیزاین یاخود دارشتنی هێڵکاری .

پێكهاتەى مسۆگەر كۆ دەكاتەوە تا وێنەیەكى بێهاوتا دروست بكەن، كە دەتوانێت به‌ بیینینی وێنه‌که‌ بیر بکه‌یته‌وه‌و به‌ کاتێکی که‌م واتاکه‌ی به‌ ده‌ست بهێنی. وێنه‌که‌ ئه‌گه‌ر ئاڵۆز بێ یاخود ساده‌  کاتێکی که‌می ده‌وێت بۆ تێگه‌شتن ، دروست کردنی وێنه‌یه‌کی -Manipulation- کارامه‌ی و زیره‌کی(ته‌رکیز) پێویسته.

دەستكارى كردنى ئه‌م جۆره‌ وێنانه‌ ڕوانينێكى ڕاستەقينەى وێنەیەكى نادروست دەدات، تۆ دەبێت هۆشێكى كراوەت هەبێت كاتێك بيرۆكەى دروستکردنی وێنه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ تێکەڵ کردنی لەگەڵ وێنەىه‌کی تر.
















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ