سیمینارێک دەربارەی موزیکی فلامەنکۆ بەڕێوەچوو

27/07/2015    04:37

سیمینارێک دەربارەی موزیکی فلامەنکۆ بەڕێوەچوو 


Mwsîk

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٢٥ی ٧ی ٢٠١٥ لە ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە شاری سلێمانی سیمینارێک بۆ هونەرمەند و موزیسیانی بواری موزیکی فلامەنکۆ سامان کەریم بەڕێوەچوو، کە تیایدا هونەرمەندی ناوبراو تیشکی خستە سەر لایەنی مێژوویی دروستبوونی ئەو شێوازەی موزیک و ڕوونکردنەوەی چەند شێوازێکی ئەو هونەرەرە بە شێوەیەکی پراکتیکی، هاوکات بەهاوکاری یەکێک لە قوتابییەکانی چەند پارچە موزیکێکیان پێشکەش کرد.

لە سیمینارەکەدا هونەرمەند سامان کەریم دەربارەی موزیکی فلامەنکۆ بۆ ئامادەبووان وتی: " هەندێک جار کە گوێ لەم جۆرە موزیکە دەگریت، هەستدەکەین کە لە ئیحساسی ئێمەوە نزیکە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم سنورە، میزۆپۆتامیا لەگەڵ ئیتاڵیا هەتا ئیسپانیا هەموویان دەکەونە سەر دەریای سپی، ئەمەش وایکردووە وەکو ئیحساس لەیەکەوە نزیک بین."

وتیشی: "بەهۆی ئەوەی کە لە کۆندا عەرەب لە ئەندەنووس بوونی هەبووە، ئەمە وایکردووە کاریگەری عەرەب بەسەر موزیکی فلامەنکۆوە هەبێت بۆنمونە لەناو موزیکی فلامەنکۆدا مەقامی عەجەم بوونی هەیە، تەنانەت ئەوەی کە دەوترێت لەبارەی سەرچاوەی وشەی " فلامەنکۆ"وە ئەوەیە کە لە کۆندا جووتیارێکی عەرەب گۆرانی وتووە و دەنگی زۆر خۆش بووە، بۆ ڕۆژی دواتر کەسێک پرسیوێتی ئەوە کێ بووە کە ئەو گۆرانییەی وتووە، وەڵامیان داوەتە کە " فلاح منکم " واتە جوتیارێک لە ئێوە بووە، ئەم وشەیە بەپێی تێپەڕبوونی زەمەن گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە تا بووەتە فلامەنکۆ، بۆچوونی دیکەش هەیە لەبارەی ئەم وشەیەوە بەڵام ئەمەی کە باسم کرد زۆر نزیکە لە راستییەوە











هه‌والی زیاتر