حکومەتی مەکسیک بە یارمەتی گەنجان شارۆچکەیەک رەنگاو رەنگ دەکات

29/07/2015    05:40

حکومەتی مەکسیک بە یارمەتی گەنجان شارۆچکەیەک رەنگاو رەنگ دەکات 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

رێکخراوێکی گەنجان کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک گەنجی هونەرمەند کاریان وێنە کردنە لەسەر دیوار و شەقامەکان وەک رێگایەک بۆ دەربڕینەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی مەکسیکی هەڵدەستن بە نۆژەن کردنەوەی  شارۆچکەیەک بە ناوی Palmitas لە Pachuca لە مەکسیک. بە وێنە کردن و رەنگ کردنی تەواوی ماڵ و دیوارەکانی ئەو شارۆچکەیە.

ئەو کۆمەڵە گەنجە هەڵدەستن بە وێنە کردن لەسەر 209 ماڵی ئەو شارۆچکەیە یاخود 20000 مەتر چوارگۆشە لە دیواری ماڵەکان کە بە هەموویان شێوەیەک پێک دێنن نزیک لە شێوەی پەلکەزێڕینەیەک.

بە پێی وتەی رێکخراوەکە کارەکە زۆر کاریگەری گەشبینی بەجێهێشتووە و 452 خێزان و 1808 کەس بەشدارییان تێدا کردووە بە بێ روودانی هیچ رووداوێکی نەخوازراو.

سەرچاوە: boredpanda





















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ