دیوی خراپەی مرۆڤ لە ڕۆمانی مۆبی دیکـی مێلڤیڵدا

01/08/2015    18:05

دیوی خراپەی مرۆڤ لە ڕۆمانی مۆبی دیکـی مێلڤیڵدا  


Têkst

لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان

هەوەڵین فۆکەسی مێلڤیڵ لە ڕۆمانە کلاسیکییەکەدا، مۆبی دیک، دیوی خراپەی مرۆڤە، بەشێکی فۆکەسەکە هاوشانی لایەنگریی فەلسەفەی دژە-ترانسێندێنتاڵیزم [فەلسەفەی تەعالیگەرایی- دەرەوەی جیهانی ماددی] درێژەی دەبێ. لە ڕۆمانی مۆبی دیک-دا، مێلڤیڵ هەستی خراپە لای مرۆڤ سەبارەت بە مرۆڤی دیکە و سرووشت پیشان دەدات لەڕێگەی پلۆتە گشتگیرەکەی و کاراکتەرەوە. هەروەتر مێلڤیڵ ئەمە لە خەتی تێماکان و بەشەکانی ڕۆمانەکەدا و بەنزیکەیی لە مۆتیڤی کاراکتەرەکانیشدا پیشان دەدات. 

شەرحی پاڵنەرەکانی خودی مێلڤیڵ یارمەتی هۆکارهێنانەوەی نووسەر لەبارەی هەر یەک لە نموونەکانی دیوی خراپەی مرۆڤ لەناو ڕۆمانەکەدا دەکات. بۆ ئەوەی تەواو لە باوەڕە دژە-ترانسێندێنتاڵەکەی مێلڤیڵ تێبگەین، ئەوا پێویستە یەکەمجار ئەسڵی دژە-ترانسێندێنتاڵ فام بکەین. ترسێندێنتاڵیزم [فەلسەفەی تەعالیگەرایی] تێرم-زاراوەیەکە پێبەندە بە کۆمەڵە باوەڕی (ئیمیرسۆنیان-سۆریوڤیان)-ەوە، کە وجودی تەواوی دەروون و دلۆڤانی سرووشتی مرۆڤ وەک ئەسڵی دەروون یەکدەخات. مێلڤیڵ و ئەوانەی وەک ئەون دژی دیدگاکانی ترانسێندێنتاڵن. دژبوونی سرووشتییانەی لەمەڕ تیۆریی دلۆڤانی و کەرەمی مرۆڤ یەکێکە لە ویستی خراپە بەدنیهادییەکانی ئەو سەبارەت بە هەر شتێک لە دەوربەری ئەودایە؛ بیرۆکەی سەرەتای پشت دژە-ترانسێندێنتاڵیزم ئەوە بوو کە مرۆڤ توانایەکی هەیە بۆ خراپەکردن و بۆ ئەوەش هەلومەرجێکی گونجاوی پێدەبەخشێت، دیوی خراپە لە هەر یەکێکدا لە کار و کردەوەکانیاندا سەردەردێنێت.

پلۆت و کارەکتەرەکانی مۆبی دیک هۆیەکن و بەشدارن لە فەلسەفەی دژە-ترانسێندێنتاڵیزمی ڕۆمانەکە؛ تەواوی چیرۆکەکە خوولانەوەیە بەدەوری خراپەی مرۆڤدا، کە لە کاری هەر کام لە کارەکتەرکانی ڕۆمانەکەدا پیشان دراوە. چیرۆکەکە خۆی دەربارەی مرۆڤە کە کەلێن دەخاتە سرووشتەوە و لە ڕەگەوە هەڵکێشی دەکات. ئەو مرۆڤانەی سەر کەشتییەکە دەبێت بەرگریی لە خۆیان بکەن لە بەرانبەر کەشوهەوای سەخت و تووڕەیی زەریا و ئەو نەهەنگە شەیتانئاسایەنی کە ڕاویان دەکەن. لە کۆتاییدا، هێزەکانی ناو سرووشت سەرنشینانی ناو کەشتیی نەهەنگڕاوکەر تێکدەشێکنن و بە تەنیا گێڕەرەوە نەجاتی دەبێت. بە دیوێکی تردا، ئەدای خراپە بەرانبەر سرووشت دەکات؛ پیاوەکان مەخلووقاتە زەبەلاحەکانی ناو زەریا لەپێناو ڕۆنی نەهەنگدا لەناو دەبەن و هەیکەلەکانیان فڕێ دەدەنەوە ناو ئاوەکەوە.

هەروەها لەمەڕ ئەم خراپە هەرەوەزییەی سەر کەشتییەکە، زۆرێک لە کەسەکان نموونەی پرشنگداری خراپەی مرۆڤایەتین. کاپتن ئەهاب، کارەکتەری سەرەتای ڕۆمانەکە، تاکە بەئەمەکییەک لە ژیانی خۆیدا دەکات کە هەق ستاندنەوەیە لە نەهەنگێکی سپیی زل کە دواتر ناوی ڕۆمانەکە بە ناوی ئەوەوە دەنرێت. ئەهاب لە جارێک لە جارەکاندا ئەوە پیشان دەدات کە دیوی بەدکاری و خراپەی کەمترە (ئاماژە بەو جێ¬زام و قەڵشتە دەکات کە جەستەی دابەش کردووە بۆ دوو بەش وەک دوو مرۆڤی جیاواز)، بەڵام لە کۆتاییدا نیوە و بەشە خراپەکەی بەسەر بەشە چاکەکەیدا زاڵ دەبێت. ڕمهەڵدەرەوە کوشندە دەستڕاستە سەرەکییەکە، کویکویگ، بژێوی خۆی لەسەر نەهەنگ کوشتن و فرۆشتنی پارچە و کەللەسەرەکان پەیدا دەکات، ئەم کارە بەربەرییانە دەبێتە سیمبۆڵی ئەو دیوە خراپەی خەڵکی ناشارستانەتی، کە لەناو ئەودا وجودی هەیە. پێشبینییەکانی ئەلیاس پێغەمبەر دەربارەی مەرگی کەشتیی نەهەنگ¬ڕاوکەر و پیاوانی سەر کەشتییەکەن؛ ئەو بە تەنیا ئەو خراپەیە دەبینێت کە لە کار و کردەوەی مرۆڤەکانەوە سەرچاوە دەگرن. حەتتا یەکەم کەس لە هاوڕێیانی کوەیکەر کە بەجۆرێکی گریمانەییانە دەروون لە گوناه خاوێن دەکەنەوە، توندوتیژی و یاخیبوونی مەیل بووە لە دژی ئەهاب بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات. وا دەردەکەوێت کە تاقانە کاراکتەری پاک و بێگوناهـ  ئیشمایلە، تاکە نەفەری سەر ئەو کەشتییە بەنەفرەتکراوەیە کە دەژی تا شتەکان ڕوون بکاتەوە.

مۆبی دیک بەڕوونی زیاترە لە فەقەت چیرۆکی مەخلووقاتی ترسناکی دەریا و کاپتنێکی شێتی قاچپەڕیو؛ بەڵکە دەربڕینی بیرەکانی نووسەرە لەمەڕ خراپە، کە لە دڵی هەموو مرۆڤەکاندا کڕ کەوتووە. ئیمانی مێلڤیڵ بە تیۆرییەکانی دژە-ترانسێندێنتاڵیزم ڕێنیشاندەری ئەو بنەما و پرینسپڵانەیە کە بەناوبانگترین کاری [مۆبی دیک]ـی لەسەر بناغە کراوە.

سەرچاوە: 123helpme







هه‌والی زیاتر