سەلما حایک پێغەمبەری خەلیل جبران دەکاتە فیلمێکی ئەنیمەیشن

03/08/2015    15:01

سەلما حایک پێغەمبەری خەلیل جبران دەکاتە فیلمێکی ئەنیمەیشن 


Cînema

سولی ئۆن وێب

مانگی داهاتوو فیلمی پێغەمبەری جبران خەلیل جبرانی نووسەری لوبنانی لە سینەماکانی ئەمریکادا دەست بە نمایشکردن دەکات و خانمە ئەکتەر و یەکێ لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە، سەلما حایک، دەڵێت ئەنیمەیشن هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئەم کتێبەی ساڵی ١٩٢٣ بۆ سەر شاشەی سینەماکان بگوازینەوە.

فیلمەکە، کە لە نووسینە شعرییەکانی شاعیری لوبنانی جبران خەلیل جبرانەوە سەرچاوەی گرتووە، باس لە کچێکی کەلەڕەق دەکات بە ناوی ئەلمیترا کە پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ مستەفای شاعیر دەبەستێت.

سەلما حایک کە هەروەها ڕۆڵی دەنگی دایکی ئەلمیترا دەبینێت، کامیلا، بە ڕۆیتەرسی ڕاگەیاند کە چیرۆکەکە زۆر باش لە ڕێگەی ئەنیمەیشنەوە گێڕدراوەتەوە.

حایک لە شەوی چوارشەممە لە نمایشی فیلمەکە لە لۆس ئەنجلس وتی، "دەتوانیت لە ڕێگەی هونەر و موزیک و شعرەوە هەستی زیاتر دەببڕیت. فیلمەکەش دەربارەی ئازادییە، ئەنیمەیشنیش ئەو ئازادییەی داینێ کە زیاتر ڕاستگۆبین لەگەڵ بابەتی فیلمەکەدا."

کاندیدانای ئۆسکار هەریەکە لە لیام نیسۆن و کوڤێنژان والیس ڕۆڵی دەنگی هەریەک لە موستەفا و ئەلمیترا دەبینن. 

حایک، باپیری لوبنانییە، سەردانی شوێنی لەدایکبوونی جوبرانی کرد، گوندی بچارە، لە مانگی نیساندا وەک ستایشێک بۆ ئەو نووسەرە. 

حایک وتی، "ئەمە کتێبێکی زۆر گرنگە. زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن دانە لەم کتێبە لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشراوە. زۆر کتێبێکی خۆشەویستە، بۆیە زۆر گرنگە بەشێوەیەکی باش کاری لەسەر بکەین."

پێغەمبەری جوبران خەلیل جوبران لە ٧ی ئابدا لە نیویۆرک و لۆس ئانجلس دەست بە نمایشکردن دەکات. 

سەرچاوە: TodaysZaman 









هه‌والی زیاتر