فیلمێکی هۆڵیوود دەربارەی کرێکارە گیرخواردووەکانی ناو کانگە لە چیلی بڵاودەبێتەوە

08/08/2015    21:34

فیلمێکی هۆڵیوود دەربارەی کرێکارە گیرخواردووەکانی ناو کانگە لە چیلی بڵاودەبێتەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

خەڵکی چیلی لە ڕۆژی پێنجشەمەدا یەکەمین هەلی ئەوەیان بەرکەوت کە فیلمێکی هۆڵیوود ببینن سەبارەت بە ٣٣ کرێکاری کانگە کە سەرنجی هەموو جیهانیان بە لای خۆیاندا ڕاکێشابوو بەوەی پاش گیربوونیان لە قوڵترین شوێنی ژێر زەویدا ڕزگاریان بوو.

فیلمی (The 33) ڕۆژێ پاش پێنجەمین ساڵیادی داڕووخانی کانگەکە نمایشکرا. ئەکتەری ئیسپانی ئەنتۆنیۆ باندێراس (Antonio Banderas) و خانمە ئەکتەری فەڕەنسی جولێت بینۆچی (Juliette Binoche) لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەگێڕن کە کارەساتی ئەم کرێکارانە دەگێڕێتەوە لەو ڕۆژەدا.

باندێراس ڕۆڵی ماریۆ سێپولڤیدا دەبینێت کە بە (سوپەر ماریۆ) بانگ دەکرێت کە بۆتە ڕوخسارێکی جیهانی کرێکارەکانی ناو کانگەکان. بینۆچی ڕۆڵی ماریا سێگۆڤیا دەبینێت، خوشکی کرێکارێک کە بەوە بەناوبانگە کەسایەتیەکی هاوکار و باوەڕبەخۆبووی هەیە، هەروەها وەکو کوێخاش مامەڵە دەکات.

باندێراس ساڵی ڕابردوو لە گەشتێکیدا بۆ چیلی وتی، "ملیۆنان لە خەڵکی، ئەمە خۆشم دەگرێتەوە، بە هەواڵی گیربوونی ئەم کرێکارانەوە ڕۆژمان دەکردەوە بەوەی ئەم کرێکارانە بۆ ماوەی حەفتا ڕۆژ لەناو ئەوبەردانەدا مانەوە بە هەبوونی تەنها یەک هیوا ئەویش بینینەوەی تیشکی خۆر بۆ یەکجاری تر."

سێپولڤیدا کە زۆر دڵخۆشبوو بەوەی باندێراس ڕۆڵی ئەو دەگێڕێت ئەوە دەردەبڕێت کە فیلمەکە بیری خەڵکی دەهێنێتەوە ژیان بەنرخترین دیارییە.

سەرچاوە: TodaysZaman
 






هه‌والی زیاتر