بڕاد پیت لەگەڵ ئەنجلینا جولی پێکەوە لە فیلمێکی هونەریدا

09/08/2015    23:11

بڕاد پیت لەگەڵ ئەنجلینا جولی پێکەوە لە فیلمێکی هونەریدا 


Cînema

سولی ئۆن

پاش سەرکەوتنی لە فیلمی یەکەمی خۆیدا (In the Land of Blood and Honey) وەک دەرهێنەر ئەنجلینا جولی (Angelina Jolie) بە فیلمی دووەمی (Unbroken) کەوتە نائومێدییەکی گەورەوە. لە سێیەمین فیلمی خۆیدا، بە تەنیشت دەریاوە (By the Sea) جولی بە ئاڕاستەیەکی جیاوازدا هەنگاوی ناوە بۆ خزمەتکردنی دروستبوونی کارەکتەرێکی بەهێز. 

لە فیلمی بە تەنیشت دەریاوە، جولی لەگەڵ بڕاد پیت (Brad Pitt)ی هاوسەری لەسەر شاشە یەکدەگرێتەوە بۆ یەکەمجار پاش پێکهێنانەوەی ژیانی هاوسەرێتیان. ڕۆڵی خێزانێک دەگێڕن لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا گەشتێک بە فەڕەنسادا دەکەن ئەمەش وەک تاقیکردنەوەی ئەو پەیوەندیەی لە نێوانیاندا هەیە.

پیت و جولی پێشتر ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەم فیلمەیان لە مانگی هەنگوینیاندا لە ساڵی ڕابردوو وێنەگرتووە. یەکەمین ترەیلەری ئەم فیلمە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بڵاوبوەوە. 

 ئەمەیەکەمین فیلمی ئەنجلینا جولیە کە هەم خۆی دەرهێنەر و نواندنیش بکات. جولی ئەم فیلمە بە فیلمێکی هونەری ناودەبات و دەڵێت "ئەمە جۆرە فیلمێکە حەزدەکەم بیبینم بەڵام حەزناکەم هەمیشە کار لەم جۆرە فیلمانەدا بکەم."
هەروەها ئەم فیلمە بە قورسترین کاری خۆی ناودەبات، لەبەرئەوەی ئاسان نەبوو کارکردن تێیدا. دانی پێدا دەنێت، "ئەمە شتێکە بە دڵنیایەوە زۆر کاری لەسەر نەکەم لە ژیانمدا."

سەرچاوە: TheGuardian






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw