فیستیڤاڵی فیلمی ئەنتاڵیا بۆ کۆتایی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دوادەخرێت

11/08/2015    15:54

فیستیڤاڵی فیلمی ئەنتاڵیا بۆ کۆتایی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دوادەخرێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

دوو چالاکی گرنگ لە ڕۆژمێری کلتوری ئەنتاڵیا لە کاتێکی تردا چالاکیەکان دەست پێدەکەن ئەوانیش چالاکیەکی موزیک و فیستیڤاڵی فیلمێکە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی عاشقانی موزیک و سینەما کە لە کۆتایی ئەیلولەوە دەست پێدەکات تا کۆتایی ئۆکتۆبەر.

ئاژانسی هەواڵی دۆغان لە ڕۆژی دووشەمەدا ڕایگەیاند کە بەرپرسی شارەوانی ئەنتاڵیا، ڕێکخەری سەرەکی هەردوو فیستیڤاڵەکە، بڕیاریداوە فیستیڤاڵی پیانۆی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا لە تشرینی دووەمەوە بگوازێتەوە بۆ کۆتایی ئەیلول، هەروەها فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی (پڕتەقاڵی ئاڵتوونی) لە سەرەتای ئۆکتۆبەرەوە بگوازێتەوە بۆ نیوەی دووەمی ئەو مانگە.  

شانزەهەمین فیستیڤاڵی پیانۆ بڕیارە لە ٢٦ی ئەیلول تا ١٨ی ئۆکتۆبەر بخایەنێت کە بە دوایدا ٥٢هەمین فیستیڤاڵی فیلمی پڕتەقاڵی ئاڵتوونی دەست پێدەکات،کە ئەمیش حەوت ڕۆژ دەخایەنێت. 

فیستیڤاڵی فیلمەکە خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی پڕتەقاڵی ئاڵتوونیشی گۆڕیوە. خەڵاتەکە بە ناوی ڤینۆسی ئاڵتوونیەوەیە، کە بەسەر براوەی فیستیڤاڵەکەدا دابەش دەکرێت. خەڵاتەکە بریتییە لە پەیکەرێکی ٣٣ سانتیمەتری کە دەربڕی ڤینۆسی خوداوەندە و پڕتەقاڵێکی ئاڵتوونی لەنێو دەستیدا هەڵگرتووە. 

سەرچاوە: TodaysZaman 







هه‌والی زیاتر