کۆتا ئەلبومی مورتەزا پاشایی تا چەند ڕۆژێکی تر بڵاو دەکرێتەوە

14/08/2015    02:14

کۆتا ئەلبومی مورتەزا پاشایی تا چەند ڕۆژێکی تر بڵاو دەکرێتەوە 


Mwsîk

لە فارسییەوە : سوبحان یعقوب

کۆتا ئەلبومی هونەرمەندی کۆچ کردوو مورتەزا پاشایی بە ناوی "ناوی خۆشەیستییە" بەم نزیکانە بڵاو دەکرێتەوەو دەخرێتە بازاڕەوە .
مستەفا پاشایی برای مورتەزا پاشایی بە ماڵپەڕی موسیقیا-ی ڕاگەیاند، " ئەم ئەلبومە بەرهەمی دەنگی هونەرمەندی کۆچ کردووەو کاری دەر هێنانی لە لایەن خێزانەکەیەوە بۆ ئەنجام دراوە."

هەروەها ڕشی گەیاند کە، "کاری تەکنیکی و میکس و ماستەرینگ کۆتایی پێ هاتوە و مۆڵەتی بڵاو کردنەوەکەشی وەرگیراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو دا ئەلبومەکە دەنێردێت بۆ کاری لەبەر گرتنەوە و چاپ کردنی پۆستەر."

مستەفا پاشایی لە بارەی کاتی بڵاو کردنەوەی ئەلبومەکەوە ڕایگەیاند کە، " بە هۆی ئەوەی کە مەودایەکی بەرفراوان بۆ بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکە دانراوە و بە تەماین لە هەمو شوێنێکی وڵات بلاوی بکەینەوە و زۆر بە وردی چاودێری قۆناغەکانی بڵاو بونەوەی دەکەین. بەتەمابوین لە یادی ڕۆژی لەدایک بونی مورتەزا بخرێتە بازاڕەوە بەڵام دو ڕۆژێک لە بەر ئەو هۆکارانەی باسم کردن دوا دەکەوێت، هەمو شیعرەکانی هی "مێهرزادی ئەمیرخانیە " و میلۆدیەکەشی هەموی مورتەزا خۆی دایناوە ."

ئەم ئەلبومە لە دو نوسخەی ڤۆڵتی و دی جەی پەک دا  بڵاو دەکرێتەوە .
نوسخەی ڤۆڵتی ١١ پارچە مۆسیقاو و نوسخەی دی جەی پەک ١٥ پارچە لە خۆی دەگرێت .

سەرچاوە : musicema.com




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw