شەش فیلمی تورکی لە ٢١ەمین فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ پیشان دەدرێن

14/08/2015    17:46

شەش فیلمی تورکی لە ٢١ەمین فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ پیشان دەدرێن 


Cînema

سولی ئۆن وێب

جارێکی تریش تورکیا لە فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ بە بەهێزییەوە بەشداری دەکات، کە ئەم فیستیڤاڵە یەکێکە لە فیستیڤاڵە بەهێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە ساڵانە لە پایتەختی بۆسنە ئەنجام دەدرێت، کە ٢١ەمین فیستیڤاڵی لە ئەمڕۆدا دەست پێدەکات.

وڵاتی تورکیا بە شەش فیلمی جیاواز لە بەشە جیاوازەکانی فیستیڤاڵەکەدا بەشداری کردووە، کە دوو فیلمیان بەشداریان کردووە لە بەشی پێشبڕکێی باشترین فیلمی درێژی فیستیڤاڵەکە، بڕیارە لە ١٤ی ئەم مانگە تا ٢٢ ی مانگ بەردەوام بێت.

یەکێک لە فیلمەکان داو (Dolanma)، لەلایەن دەرهێنەر و نوسەری تورکی تونچ داڤوت(Tunc Davut) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، کە بەشدارە لە پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵیکەدا. چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی دوو برا دەکات کە لە دارستانەکاندا کار دەکەن و هەردووکیان عاشقی یەک کچ دەبن.

فیلمی (Mustang) کە فیلمی دەرهێنەر (Deniz Gamze Erguven)ە، دووەمین بەرهەمی تورکیایە لەو ١٠ فیلمەی کە بەشدارن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی دڵی سارایڤۆ. (Mustang) لە مانگی مایسدا یەکەمین نمایشی خۆی کرد لە پڕۆگرامی نیو مانگی دەرهێنەرەکاندا لە فیستیڤاڵی کانی ئەمساڵدا.

(Sivas) یەکێکی ترە لە فیلمە تورکیەکان کە لەلایەن دەرهێنەر و نوسەری تورکی (Kaan Mujdeci) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و ساڵی پار لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیسیادا خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی وەرگرت، ئەم فیلمە لە فیستیڤاڵی سارایڤۆدا لە دەرەوەی پێشبڕکێکە نمایش دەکرێت، وەک فیلمێک کە سەرکەوتنی تەواوی بەدەستهێناوە نمایش دەکرێت.

یەکێ لە فیلمە تورکیەکانی تر بریتییە لە فیلمی لە چاوی کامێراکەمەوە (Through My Lens) نوسین و دەرهێنانی (Nefin Dinc)، کە ئەم فیلمە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی باشترین فیلمی دۆکومێنتاری. ئەم فیلمە ٦٢ دەقیقەییە باس لە ٧٢ خوێندکار دەکات کە دەیانەوێت فیلم بکەن لەبارەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە، هەروەها کێشەکانی ڕۆژنامەوانی لە تورکیادا، لەماوەی یەک ساڵدا کە ڕووبەڕووی چەندین تەنگ و چەڵەمە دەبنەوە لەو ماوەیەدا.

هەروەها دوو فیلمی کورتیش بەشدارن فیلمی وەرگێڕ (Cevirmen) کە لەلایەن (Emre Kayis) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، فیلمی سێشەممە (Sali) کە لەلایەن (Ziya Demirel) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، کە هەردوو فیلمەکە بەشدارن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی فیستیڤاڵەکە.

(Dolanma) یەکەمین نمایشی خۆی لە ڕۆژی یەکشەمە دەبێت لە هۆڵی (National Theatre).

سەرچاوە: TodaysZaman







هه‌والی زیاتر